KDC

ئەوروپا :داواکاری پەنابەری زۆرن و زۆرینەیان داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە

ئەگەر پێت بوترێ کە داواکاری پەنابەریەکەت “قبوڵ ناکرێت”، ئەوە بە گشتی مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ڕەچاو ناکرێت، هەمیشە لەبەرئەوەی دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی کە داوای مانەوەت پێشکەش کردوون، باوەڕیان وایە کە وڵاتێکی دیکە بەرپرسیارە لە داواکاریەکەت.

“ڕەتکردنەوەی سادە”، “بەڕوونی بێبنچینە”، “یاسای دبلن”: ئەمانە هەموو ئەو حاڵەت و مەرجانەن، کە ئاماژە بە یەک ئەنجام دەکەن: “داوای پەنابەریت ڕەت بکەنەوە”، بەبێ گوێدانە ئەو چەمکەی کە بەکاردێت بۆ ڕەتکردنەوەی داواکاریەکەت، پێویستە بە زووترین کات گفتوگۆ لەگەڵ پارێزەرێک بکەیت.

رەتکردنەوەی دەستەڵاتەکان بۆ داواکردنی مافی پەنابەری بە مانای “قبوڵنەکراو” چیە؟

بەگوێرەی یاسای یەکێتی ئەوروپا (ڕێنماییەکانی 2013/32EU )، هەندێک جار، پێویست ناکات دەوڵەت لێکۆڵینەوە بکات کە ئایا کەسێک شیاوە بۆ پێدانی مافی پەنابەری، یا پاراستنی کاتی، ئەمە کاتێ ڕوودەدا، کە دەستەڵاتدارانی کۆچبەران، بڕوایان وایە کە تۆ گەشتت کردووە لە ڕێگەی وڵاتی سێیەمەوە، کە پەنجەمۆرت ئاشکرا بووە و، ئێستا داوای پەنابەرێت لە وڵاتێکی دیکە کردووە.

لەبەرئەوە گرینگترین ئەو هۆکارانەی کە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکاری پەنابەری و بە قبوڵنەکراو دادەنرێت، بۆیە دەبوو لەو وڵاتە داوای مافی پەنابەری بکەیت.

  • مافی پەنابەری، یا پاراستنت هەیە لە وڵاتێکی دیکە لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئەو وڵاتەش ئامادەیە ئێوەی بۆ بگەڕێنێتەوە.
  • تۆ لە وڵاتێکی پارێزراوەوە هاتووی لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جگە لە وڵاتی خۆت، وڵاتێکی سێیەم سەلامەت.
  • ئەگەر ئەمە یەکەم جار نەبێت کە داوای مافی پەنابەرێتیت کردبێ، هیچ شتێک لە بارودۆختدا نەگۆڕاوە، بەنموونە تۆ بەڵگەی نوێت نییە بۆ پشتگیری کردنی داواکاریەکەت، وەک سەلماندنی مەترسی، یا دۆخێکی ئەمنی تایبەت.
  • ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکەت داوایەکی جیا بکات.

ئەم پێنج هۆکارە، تاکە هۆکارن کە بەگوێرەی یاسای یەکێتی ئەوروپا، ئەو داواکارییە پەسەند ناکرێت و، دەوڵەتەکان لە ڕووی یاساییەوە ڕێگە بە زیادکردنی هۆکاری خۆیان نادەن.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێ دەوڵەت هەن، کە هەندێ جار هەوڵیان داوە چەندین داواکاری وەک “قبوڵنەکراو” ڕەتبکەنەوە، لەبەر ئەو هۆکارانەی کە بریتین لە: “کەسەکە دوای داواکارییەکەی دواتر ئامادە نەبووە، یا پێشوازی، یان بنکەی دەستبەسەرکردنەکەی بەجێ هێشتووە و چیتر پەیوەندی پێوە ناکرێت، یان نەبوونی بەڵگە”.

ئەگەر داوای مافی پەنابەری لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا، یا فەرەنسا دەکەن و، دەستەڵاتداران سوورن لەسەر ئەوەی کە داواکارییەکەت “قبوڵ ناکرێت”، ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوان هەوڵ دەدەن ئێوە دیپۆرتی وڵاتی خۆتان بکرێنەوە.

ئەگەر گەیشتیتە ئیتالیا و لەوێ پەنجەمۆر بکرێیت و پاشان گەشت بکەی بۆ ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەری بکەیت، ئەڵمانیا ئەگەری ئەوە هەیە کە یاسای دوبلین جێبەجێ بکات بۆ گەڕانەوەی تۆ، چونکە ئەڵمانیا ڕەچاوی ئەوە دەکات، کە تۆ لە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا پارێزراویت.

ئەمانە باوترین سیناریۆن بۆ ڕەتکردنەوەی داواکاری پەنابەری لە ئەڵمانیا و ڕەچاوکردنی داواکارییەکە “قبوڵنەکراوە”.

لە ئێستادا، لەبەر ئەوەی کە بەریتانیا چیتر ئەندامی دەوڵەتی یەکێتی ئەوروپا نییە، یاسا جیاوازەکان لەوێ جێبەجێ دەکەن، کە دەتوانیت لێرە ببینیت یان بە سەردانی ئەم وێبسایتە بکەیت.

righttoremain.org.uk

وڵاتی سێیەم سەلامەت چییە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە لەسەر بنەمای بڕیاری هەر وڵاتێکە لە یەکێتی ئەوروپا بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی، کە ئایا داواکاری پەنابەری پەسەند نییە، یان قبوڵ ناکرێت.

هەرچەندە بڕیار بوو دەوڵەتەکان پابەند بن بە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام لە ڕاستیدا توانیان بڕیاری خۆیان بدەن لەسەر ئەوەی کە وڵاتێکی سێیەمی پارێزراو مەبەستی چییە.

یەکێتی ئەوروپا دەوڵەتی سێیەم سەلامەت، وەک دەوڵەتێک پێناسە دەکات کە کەسێک لە مەترسی زیانی جدی، یا چەوساندنەوەدا نەبێت و لەوێ بتوانێت داوای مافی پەنابەری بکات.

هەر دەوڵەتێکی یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت لیستی “دەوڵەتی سێیەم سەلامەت”ی خۆی بکێشێت، بەڵام تەنیا دوای ئەوەی کە تاقیکردنەوەیەکی دادپەروەرانە و تەواوی بارودۆخی وڵاتانی لیستکراو ئەنجام بدا.

بۆ نموونە، یۆنان لە نێوەڕاستی ساڵی ڕابردوو، بڕیاری دا کە تورکیا وڵاتێکی سێیەم سەلامەت بێت بۆ پەناخوازانی پێنج وڵات: سوریا، ئەفغانستان، پاکستان، بەنگلادش و سۆماڵ.

زۆرینەی زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی 2021دا داوای مافی پەنابەرێتییان لە یۆنان کردووە، لە نەتەوەی ئەو وڵاتانە بوون، بەڵام زۆربەیان لە تورکیاوە هاتوون، بۆیە جێگای سەرسوڕمان نییە، کە ژمارەی بڕیارە ناڕازییەکان لەسەر بنەمای “دەوڵەتی سێیەم سەلامەت” رەت دەکرێنەوە.

لە پراکتیکدا ئەوە مانای ئەوە نەبوو کە پێشتر خەڵک گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا، چونکە تورکیا لە ئازاری 2020ەوە ئامادەنەبوو کەس لە یۆنانەوە وەربگرێتەوە.

دەربارەی وڵاتی پارێزراوی بنچینە

لەوانەیە دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی یەکێتی ئەوروپا کە داوای مافی پەنابەرێتی لێ دەکەن، بڕیاریان دابێت کە تۆ لە وڵاتێکی پارێزراویت، کە مانای ئەوەیە هیچ ململانێیەکی چەکداریی تێدا نییە و، مەترسییەکی گشتی بۆ چەوساندنەوە و ئەشکەنجەدان، یان مامەڵەکردنی نامرۆڤانە لە وڵاتەکەتدا نییە.

ئەم چەمکە جێی مشتومڕە، بەڵام هەندێک جار هاتن لە وڵاتێکی سەلامەتەوە نابێتە هۆی ئەوەی، کە بڕیار بدرێت کە داواکاری پەنابەریەکەت قبوڵ نەکات، لەوانەیە داواکاری پەنابەری بە “بە ڕوونی بێ بنەما” پۆلێن بکرێت، لەو حاڵەتەدا رەنگە ڕێککارێکی خێرا جێبەجێ بکرێت.

چۆن بڕیاری هەموو ئەو شتانەی سەرەوە دەدرێ؟

دەستەڵاتداران دەتوانن بڕیار بدەن کە ئایا ئێوە بەبێ “چاوپێکەوتنێکی بابەتیانە” قبوڵکراون، یا قبوڵ نەکراو، بۆ نموونە ئەگەر بگەنە یۆنان و لە ڕێگەی وڵاتێکەوە بێن، کە یۆنان بە وڵاتێکی سێهەمی سەلامەتی دەزانێت، تۆ تەنیا پرسیارت لێ دەکرێت دەربارەی ئەم وڵاتە، نەک سەبارەت بە داواکاری تاکەکەسی و هۆکارەکانی داواکردنی مافی پەنابەری.

چی دەبێت ئەگەر داوای یاسایی من بەرەنگاری بڕیارەکە ببیتەوە کە قبوڵ ناکرێت؟

تێهەڵچوونەوە:

تۆ دەتوانیت داوای بڕیاری “ناڕازیبوون” بکەیت، بۆیە پێویستە داوای پارێزەر بکەیت.

لە ئیتاڵیا ماوەی 30 ڕۆژ هەیە بۆ داواکردنی ڕەتکردنەوەکان، بەڵام بۆ هەندێ بڕیاری “قبوڵنەکردن” ئەم ماوەیە کەمدەکرێتەوە بۆ 15 ڕۆژ و، لەم جۆرە حاڵەتانەدا، دادگا لەوانەیە بڕیار لەسەر مافی مانەوەی کەسێک بدات لەو وڵاتەدا و، پشتیوانی وەربگرێت وەک مانەوە لەکاتی چاوەڕوانی.

لە کاتێکدا لە ئەڵمانیا ئەگەر داواکاریەکەت ڕەتبکرێتەوە وەک “unzulässig” بەمەبەستی “بە ڕوونی بێ بنەما”، سنووری کات بۆ تێهەڵچوونەوە تەنیا هەفتەیەکە، وە دەتوانیت زانیاری زیاتر ببینی دەربارەی ئەوەی کە چی بکەیت لەم حاڵەتەدا لێرە.

لە یۆنان، ئەگەر داواکارییەکەت ڕەتکرایەوە، ٢٠ ڕۆژت هەیە بۆ ئەوەی داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت، ئەگەر تۆ لە “ڕێککاری ئاسایی” و ١٠ رۆژ بۆ ئەوەی داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت، ئەوەش ئەگەر لە ڕێککارە سنوورییەکانی دوورگەکانی ئیجەیت.

دەتوانن دەستگیرت بکەن؟

تۆ بەشێوەیەکی ئاسایی دەستگیر ناکرێیت وەک ئەنجامێکی راستەوخۆ دوای قبووڵنەکردنی داواکاریەکەت، بەڵام ئەگەر تۆ پێشتر داوای داواکاریت کردووە و ڕەتکراوەتەوە، وەک “قبوڵنەکراو” دووبارە، واتە دووجار رەتکراویتەوە، ئەوا تۆ بە “دۆخێکی نایاسایی” دادەنرێت و لەوانەیە بۆ دیپۆرتکردنەوە دەستبەسەر بکرێیت، وە لەوانەیە ئەمە ڕووبدات تەنانەت ئەگەر وڵاتی سێهەمی سەلامەتیش رەتی بکاتەوە تۆ وەربگرێتەوە

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هانۆڤەر کۆبوونەوە 

KDC

تورکیا: سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر عوسمان کاڤالادا سەپەند

nusar1

ژنە چالاکوانێکی کوردە لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW