KDC

پارتی سۆسیال دیمۆکراتی سوید لەسەر بەئەندام بوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ کۆدەبنەوە

پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید لەسەر بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ کۆدەبنەوە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئەفتۆنبلادت کەوتووە، سەرکردایەتی سۆسیال دیموکراتەکان، ڕۆژی 24ی ئایار کۆبوونەوەیەکی گرینگ ئەنجام دەدەن سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر ئەندامێتی سوید لە ناتۆ.

پێش ئەوەی بڕیارەکە بدرێت، سێ کۆبوونەوەی گەورە لە ئەندامانی حیزب ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی ڕای خۆیان بدەن.

بڕیارە کاری نێوخۆیی تا 23ی ئایار تەواو بکرێت و، سەرۆکی کۆبوونەوەی 26 ناوچەی ئەو وڵاتە لە ستۆکهۆڵم بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتی ئەمنی، ڕۆژی دواتر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەندامێتی ناتۆ ئەنجام بدرێت.

بەڕای سۆسیال دیموکراتەکان، بڕیاری پەیوەستبوون بە هاوپەیمانییەکە، پێویستی بە ڕەزامەندی زۆرینەی ڕەها هەیە، یا لەسەدا 75ی دەنگەکان لە پەرلەمان.

ئێستا لە پەرلەماندا زۆرینەیەک هەیە بەمەبەستی ئەندامێتی ناتۆ، دوای ئەوەی کە ئێس دی چووە پاڵ لایەنە پەسەندکراوەکان، بەڵام سووربوونی سۆسیال دیموکراتەکان لەسەر زۆرینەی ڕەها، ئەوە دەگەیەنێت کە دەتوانن ڕێگری لە ئەندامێتی بکەن ئەگەر بەم ئاڕاستەیە بگەنە بڕیارێک.

پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ستۆکهۆڵم، جان تجۆرێل، بە ئێس ڤی تی گوت: “بۆ سۆسیالیستە دیموکراتەکان گرینگە تیشک بخەینە سەر ئەوەی کە پێویستە ڤیتۆیان هەبێت لەسەر پرسی ئەندامێتی ناتۆ

___

وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

KDC

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە سلێمانی ئەنجامدرا

KDC

فەیسبووک و ئینستەگرام ١٥٠ ئەکاونت و گروپی پیلانگێری سریوەتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW