KDC

رامسفڵێد له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

دۆناڵد رامسفێڵد، دیارترین سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا كۆچی دواییكرد

دۆناڵد هنری رامسفێڵد، بەناو بانگترین و دیارترین سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا كۆچی دواییكرد.

میدیاکانی ئەمریکا، لەزاری خێزانەكەیەوە بڵاو یانكردەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد هنری رامسفێڵد وەزیری پێشوتری بەرگری ئەمریکا لەسەردەمی کابینەکەی جۆرج بۆشی کوڕ كۆچی دوایكردووە.

خێزانەکەی رامسفێڵد،ئەوەشیان بەمیدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاندوە، زانیاری زیاتر لەبارەی چۆنیەتی مەڕاسیمی بەخاکسپاردنەکەی و هۆکاری مردنەکەی بڵاودەکەنەوە.

رامسفێڵد،به‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڵۆكانی پارێزگاره‌ نوێیه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرا و بڕوای به‌ ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌كارهێنانی هێز هەبوو بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان.

دۆناڵد هنری رامسفێڵد لە (9ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 1932) له‌دایكبووه‌ و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ 1975 تا 1977 وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بووه‌.

جاری دووه‌م له‌ نێوان 2001 تا 2006، كه‌ هه‌ردوو شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق كران، ئه‌و وه‌زیری به‌رگری بووه‌.

سێ ساڵیش نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئه‌لینۆی بووه‌ و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌.

له‌ 1969 – 1973 راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه‌.

له‌ 1973- 1974 نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بووه‌ له‌ ناتۆ. له‌ 1974- 1975 سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی بووه‌.

ئه‌و له‌ 1954 به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌كانی زانكۆی برینستۆنی ته‌واو كردووه‌. له‌ 30 ساڵیدا بووه‌ته‌ نوێنه‌ری ئه‌لینۆی.

دوای پێشێلكارییه‌كانی گوانتانامۆ و ئه‌بوغرێب به‌ هێواشی پشتیوانی سیاسی له‌ده‌ستدا و له‌ كۆتاییه‌كانی 2006 ناچار كرا ده‌ست له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری بكێشێته‌وه‌.

ئه‌و كتێبی یاده‌وه‌رییه‌كانی به‌ ناونیشانی “زانراو و نه‌زانراو” چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. راوێژكاری ده‌یان زانكۆی ئه‌مه‌ریكایی بووه‌ بۆ پرسه‌ سه‌ربازییه‌كان.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ (30ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021)، رامسفڵێد له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

___

ئەزموونی کاری هونەری شێوەکاری کورد نورەدین جاف لە قوتابخانەی ئابستراکتدا

nusar1

گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندنی سێکس لە قوتابخانەکانی سوید

nusar1

بەریتانیا رەگەزنامەی هاووڵاتیبوونی خۆی لەو کەسانە دەسێنێتەوە کە داعش بوون

KDC
KDC

FREE
VIEW