KDC

تورکیا :دەستگیرکردنی نوێی سیاستمەدارانی کورد لەسەر خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ

پۆلیسی تورکیا، سەرکردە سیاسییەکانی کوردیان دەستگیرکردووە، ئەوەش دوابەدوای هێرشە سەرتاسەرییەکان وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ، کە چەند ساڵی ڕابردوو ئەنجامدراون.

داواکاری گشتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 91 کەس دەرکردووە، کە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ، کە لە ساڵی 2014دا بووە هۆی کوژران و بریندارکردن و زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووری.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی هێزە ئەمنییەکان لە 13 شاردا بووە هۆی دەستبەسەرکردنی 46 کەس لەو 91 کوردەی، کە ڕووبەڕووی تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای ژمارە 6415 بوونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو داوای یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو دۆسیەی گەلی کورد روبەرووی هەدەپە کرایەوە.

لەمانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو، داواکاری گشتی 108 کەسیان تۆمەتبارکرد بە دادگاییکردن لە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ و، بەتۆمەتی 29 تاوان و داوای چەندین سزای ژیان و هەزاران ساڵ زیندانیان تێدا کراوە.

زۆربەی کەسەکانی نیو کەیسەکە، ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلی کورد (هەدەپە)ن، کە سێیەمین پارتی گەورەی پەرلەمانی تورکیان و، لەلایەن سەلاحەدین دەمیرتاش و فەیگن بۆشکاداغ هاوسەرۆکان بەڕێوەدەبرێت.

___

ئامارەفەرمییەکان :یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئەڵمانیا پەنابەرن

nusar1

میسر: چەند ناوچەیەکی لە چەکدارانی داعش پاکردەوە و سەرکردەیەکی دیاریش کوشت

nusar1

رێواز فایەق: کۆبوونەوەی داهاتوومان لەبارەی بودجە و لێبڕینی مووچە دەبێت

KDC
KDC

FREE
VIEW