سوورە مەرگەیی
گرووپە کوردیەکانی سەر بە بەرەی مقاوەمەی سوپای پاسدارانی ئێران و هاوپەیمانی ستراتیجی حەشدی شەعبی، دەڵێن: حکومەتی هەرێم شەفاف نییە، لە هەمان کاتدا داهاتەکانی نەوتی و نانەوتی بەبێ ئەوەی (٢٥٠) دینار لەبیر بکەن کۆدەکەنەوە و دەڵێن: داهاتی مانگانەی حکومەتی هەرێم بە دۆلار ئەوەندەیە و بە دینار ئەوەندەیە، ئەوەش ئەو پرسیارە درووست دەکات: ئەگەر شەفافی نییە ئەو داتا و ژمارانە لە کوێ دێنن؟ ئەی ئەگەر شەفافی هەیە، ئەو هاتوهاوار و موزایەدە سیاسییەیان لە چییە؟
من ناڵێم دزی و گەندەڵی و قاچاغچێتی نییە، دکتۆر کەمال ئەتروشی گوتەنی: ئەوەی دزی و گەندەڵی بکا شەرەف و نامووسی نییە، جا ئەگەرقسەی ئەو دەستە و گرووپانە لە نەبوونی شەفافی راست بێ، ئەوا هەموو داتا و ژمارەکانیان درۆن، ئەگەر داتا و ژمارەکانیشیان راست بن، ئەوا هاتوهاواری نەبوونی شەفافیان درۆیە. ئەوەی لە کاری سیاسی و ململانێی حزبیشدا درۆ بکاو تۆمەت بۆ بەرامبەرەکەی هەڵبەستێ، شەرەف و نامووسی نییە.