KDC

بایدن سەردانی کیێڤ دەکات؟!

بەگوێرەی هەواڵەکان، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی گەشتی ئۆکراینا دەکات، کە لەوانەیە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، یا جێگرەکەی کەمالا هاریس بێت.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەمەریکا پۆلیتکۆ، دەڵێ، بایدن بیر لە شوێنکەوتنی نموونەی سەرکردە ئەوروپییەکان دەکەوێت، کە بەم دواییانە سەردانی کیێڤیان کردووە.

ماڵپەڕەکە بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمەریکیانەی ناویان ئاشکرا نەکراون، دەڵێن بایدن و هاریس ئەگەری ئەنجامدانی گەشتیان بۆ کیێڤ هەیە، بەڵام پێدەچێت وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن، یا وەزیری بەرگری لۆید ئۆستن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە کۆشکی سپی دووپاتیکردەوە، کە بیر لە ناردنی شاندێکی پلەبەرز بۆ کیێڤ دەکاتەوە، ئەو هەنگاوەی کە بەدوای ئەوەدایە هاوکاری لەگەڵ ئۆکرانیا نیشان بدات، کە نزیکەی 50 ڕۆژە لە شەڕدایە لەگەڵ ڕوسیا.

بایدن دوایین سەردانی بۆ کیێڤی لە کانوونی دووەمی 2017دا بوو، سێ ڕۆژ پێش جێهێشتنی ئۆفیس، کاتێک جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما بوو، ئەوەش شەشەمین سەردانی فەرمی بایدن بوو بۆ ئۆکرانیا.

لە کاتی شەڕەکەدا سەرۆک بایدن لە سنووری ئۆکرانیا نزیک بوویەوە و سەردانی پۆڵەندای دراوسێی کرد و، لەوێ لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا کۆبووەوە، بەڵام سەردانی خاکی ئۆکرانیای نەکرد.

لە کاتێکدا کە خێرایی شەڕکردن لە دەوروبەری کیێڤ کەم بوو، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەوروپی سەردانی پایتەختیان کرد، کە دیارترینیان بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بوو.

___

جادووگەرێكی سودانى لە هەرێمی كوردستان دەستگیردەكرێت

KDC

هۆکاری نەناردنی هێزی ئەمەریکی بۆ ئۆکرانیا

nusar1

ئۆکرانیا نوێنەری کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی خەڵات دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW