KDC

چەند وڵاتێک بە کڕینی نەوت و گازی ڕوسی بەڕۆبل ڕازیبوون

ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤارێکی وەزارەت، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن هاوردەکارانی دیکە بڕیاری بەکارهێنانی رۆبڵی ڕوسی بدەن، بەڵام ناسنامەی ئەو کڕیارانەی کە بڕیاریان داوە کار بە ڕۆبلی روسی بکەن بۆ کڕینی گازی ڕوسی، ئاشکرا نەکرد.

لە مانگی ئازاردا، ڕوسیا بڕیاریدا بۆ کڕیارانی بەرهەمە وزە ڕوسییەکان بۆ کردنەوەی ژمارەی بانکی لە گازپرۆم، کە پارەدان بە یۆرۆ، یا دۆلار، دەگۆڕدرێت بۆ ڕۆبڵ.

فاجان کروبیان وەزیری ئابووری ئەرمینیا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گرووپی میدیایی ڕووسی ئاڕ بی سی، ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەشێک لەو پارەیەی بۆ گازی سرووشتی بە ڕۆبڵی ڕوسی کڕیوە.

پیتەر کارتۆ وەزیری دەرەوەی هەنگاریا، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی داناوە لە ڕێگەی بانکی گازپرۆمەوە پارەی گازە ڕوسییەکان بە ڕۆبڵ بدات.

بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا، تا ئێستا رەتی دەکەنەوە کە گرێبەستی هاوردەکردنی وزەی ڕوسیا بە ڕۆبل بدەن، وڵاتانی ناوبراو بە دوای دەرچەیەکی گونجاو دەگەڕێن کە بە یەکجاری دووربکەونەوە لە هاوردەکردنی گازی ڕوسیا، ئەوەش وەک بەشێک لەو سزایانەی بەهۆی هێرشی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە.

سۆران حەسەن

___

پەخشی رادیۆی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەست پێدەکات 

KDC

جۆبایدن لە بەردەم سعودیە ئەژنۆی دا

nusar1

هەندێ لە خانمان پێش پرۆسەی هاوسەرگیری

KDC
KDC

FREE
VIEW