KDC

پرۆفایلی مەسعوود ئۆزیل

مەسعوود ئۆزێل (١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ یاریزانی بە ڕەگەز تورک)، یاریزانی ئێستای یانەی فەنەرباخچەی تورکیایە، کە لە پێشوودا یاری بۆ یانەکانی ئارسناڵ، ڕیال مەدرید، شاڵکە و ڤێردەر برێمن کردووە و، لە ساڵی ٢٠١٣ چووەتە یانەی ئارسناڵ، بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدا پشانی دا، ئارسن ڤینگەر پەلکێش کرد بۆ ئارسناڵ و، لە پێشوودا زۆر جار ھاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید بە جێگرەوەی زێدانی لەناو یاریگا ناویان دەبرد.

بەھۆی ئەو جموجۆڵانە و پاسە یەکلاکەرەوەکانی بۆ ھاوڕێکانی، کە لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید بە باشترین دروستکاری گۆل ھەڵبژێردرا، لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣، ڕووی کردە یانەی ئارسناڵ، ژمارەی درێسی ١١ی وەرگرت و نرخی بۆندەکەشی بە ٤٧ میلیۆن پاوەند دەخەمڵێنرێت، ئەمەش بووە گرانترین یاریکەری یانەی ئارسناڵ و، دووەم گرانترین یاریکەری خولی پریمەرلیگ.

ئۆزێل پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکات و خۆی دوورخستۆتەوە لە وشتانەی، کە لە ئیسلامدا حەرام کراون، وەک قومار و مەی خواردنەوە و، خواردنی گۆشتی بەراز، ھەر بۆیە لە جیھانی ئیسلامیدا ھاندەرێکی زۆری ھەیە.

سەرەتای دەسپێکی یاریکردنی مەسعوود ئۆزێل، دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردنی لەگەڵ نەوجەوانانی یانەی گلیسنکیرچنی ئەڵمانی و، پاشان گواستراوەیە بۆ یانەی ڕۆت وێس ئیسنی ئەڵمانی، کە لەگەڵ ئەم یانەیەش، نزیکەی ٥ وەرز لە یاریکردن بەردەوام بووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ یانەکەی جێھێشتووە و، ڕووی کردۆتە یانەی شاڵکەی ئەڵمانی، لە ساڵی ٢٠٠٥ چۆتە ڕیزی لاوانی یانەی شاڵکەی ئەڵمانی و، لەوێ لە ھێڵی ناوەند وەک دروستکەری گۆڵەکان یاریکردووە، ژمارە ١٧ەی پۆشیوە و ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ئەم یانەیش ماوەتەوە، تا دواجار لە جانێوەری ساڵی ٢٠٠٨ گواسترایەوە بۆ یانەی ڤێدەر بریمەنی ئەڵمانی، لە ٣١ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٨ ڕووی کردۆتە تیپی یەکەی یانەی ڤێدەربریمەنی ئەڵمانی بەبڕی ٤٫٣ میلیۆن یۆڕۆ، لەگەڵ ئەم یانەیەش دوو وەرز بەردەوام بوو، لە ماوەی ٤٤ یاری لەگەڵ یانەکەی، ٢١ گۆڵی دروستکرد و، ٩ گۆڵیشی تۆمارکرد، ئەمەش بووە ئەوەی لەلایەن یانەکانی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و، یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ی ئیتاڵی گرینگی پێبدرێ، کە لەلایەن یانە ئیتاڵیەکەوە نزیکەی ٢٠ میلیۆن یڕۆی پێدرا، بەڵام لەبەرئەوەی ئۆزێل ئارەزووی لەوە دەکرد ڕووبکاتە یانەی شاھانەی ڕیال مەدرید، سەرۆکی یانە شاھانەکە ئارەزوومەندی سەرەکی بوو بۆ گرێبەستی ئەم بۆندە بە بڕی ١٥ میلیۆن یۆڕۆ.

لە ١٧ەی ئابی ٢٠١٠ ڕوویکردە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، تا ئێستاش لەگەڵ یانەکە بەردەوامە، لە نزیکەی ٢٣٠ یاریدا ٢٨ گۆڵ و ٨٨ گۆڵی دروستکردووە، لە زۆرینەی یارییەکانیش ڕاھێنەری یانەکە خۆزێ مۆرینیۆ لە زۆرینەی یارییەکان پشتی پێ دەبەستێت، لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ پەیوەندی کرد بە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەبڕی ٤٧ میلیۆن پاوەندی ئەستەرلینی و، درێسی ژمارە ١١ی پێ بەخشرا.

بردنەوەی جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یاریزانی تەمەن ژێر ٢١ ساڵی
پلەی سێھەم لە مۆندیالی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیا
پلەی یەکەمی جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٤
جامی ئەورووپا لەگەڵ یانەی ڤێردەربریمەن
جامی کۆپا دیلی ڕەی لەگەڵ ڕیال مەدرید لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
خولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠١١ – ٢٠١٢
جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ ڕیال مەدرید ٢٠١٢
باشترین دروستکەر بە ٣ گۆڵ لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٠
باشترین دروستکەری خولەکانی ئەوروپا بە دروستکردنی ٢١ گۆڵ بۆ ھاوڕێکانی

___

بەرپرسێکی ڕوسیا : بەئەندام بوونی سوید و فیلەند ناچاردەکرێن مۆسکۆ وەک دوژمن سەیربکەن

nusar1

ڕێگای گەیشتن بە یەکسانی (بەسەرهاتی مرۆڤێکی کۆڵندەر)

nusar1

نەتەوەیەکگرتووەکان : زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر پێویستیان بە نیشتەجێبوونی هەمیشەی هەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW