KDC

تورکیا: چالاکوانان سەرزەنشتی شوێنێکی فرۆشتنی جوانکاری دەکەن ،کە زمانی کوردیان بەکارنەهێناوە

هەڵمەتێک لە تورکیا بۆ بایکۆتکردنی زنجیرە جوانکارییەکانی واتسن دەستیپێکردووە، چونکە کەتەلۆگێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، بەشێکیش لە چالاکوانان سەرزەنشتی ئەو کارەیان دەکەن، کە زمانی کوردیان بەکار نەهێناوە.

کۆگاکانی واتسۆنی زنجیرەی چینی، دوو لاپەڕەیان بە زمانی عەرەبی تەرخانکردووە بۆ کەتەلۆگی مانگی نیسانی بەرهەمەکانی جوانکاری پێست، ئەوەش ژمارەیەک لە تورکەکانی توڕە کردووە.

ژمارەیەک لە چالاکوانان پرسیاریان کردووە، کە بۆچی دوو لاپەرە بە زمانی عەرەبی دەرکراون، لە کاتێکدا زمانی فەرمی ئەو وڵاتە تورکییە، هاوکات ژمارەیەک لە چالاکوانانیش شوێنەکەیان بۆ بەکارنەهێنانی زمانی کوردی لە کەتەلۆگەکانیدا سەرزەنشت کردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە کەسانێک هەن، کە بایکۆتی بێمانا دەبیننەوە بە ڕاکێشانی سەرنجی ئەو عەرەبانەی لە تورکیا دەژین.

___

ئەڵمانیا… دووبارە پێداچوونەوە بە فایلی پەنابەراندا دەکاتەوە

KDC

كەنەدا مافی پەنابەری بەم کەسانە دەدا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبای ئاراستەی نەدیم زەهاوی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW