KDC

پۆلیسی سویدی سوتاندنی قورئان بە ئازادی کەسی ناودەبات

دوابەدوای پەلاماردانی پۆلیس لەلایەن توندڕەوە مسوڵمانەکان، پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە دەکرێت مۆڵەتدانیان بە ڕاسموس بەلودان بکشێننەوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ لە لاندسکرۆنا گردبوونەوەیەک ئەنجام بدات و، تێیدا قورئان بسووتێنێت، هاوکات سوتاندنی قورئانیش بە ئازادی کەسی ناو دەبەن.

کیم هیلد، وتەبێژی پۆلیس، بە ئاژانسی هەواڵی سویدی وت: بێگومان دەرفەتێک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکە، ئەوەش پەیوەستە بە چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.

کاتێ ئاژانسەکە پرسیاری کرد کە بۆچی مۆڵەتەکانی پێشوو پوچەڵ نەکراونەتەوە، لە وەڵامدا وتەبێژەکەی پۆلیس وتی: ئەمە لە سەرووی هەموو ئەو ڕاستییەیە کە پاراستنی پۆلیس بوونی هەیە بۆ ئەوەی هەرکەس بتوانێت مافی خۆی بۆ دەرخستن و دەربڕین بەکاربێنێت، پشتگوێ خستنی ئەوەش زۆر ئەستەمە.

ئەو هاووڵاتییە دانیمارکییە دوای ئەوەی چەند قورئانێکی لە شارە جیاجیاکانی سوید سوتاند، ئەمڕۆش پلانی کۆبوونەوەیەکی نوێی لە لاندسکرۆنا هەیە، کە چاوەڕوان دەکرێت تێیدا قورئانێکی دیکە بسوتێنێت.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا شاری ئۆربرۆ و لینشۆپینگ و نۆرشۆپینگ و قەراخی ستۆکهۆڵمی رینکێبی، تووشی پشێوی بوون و بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە ئەفسەران و پۆلیس بریندار بوون و ئۆتۆمبیلەکانیان سوتاندن.

___

ئەڵمانیا لەهاوکاری چەکی قورس بۆ ئۆکرانیا خۆپارێزی دەکات

nusar1

کۆچبەرێکی کورد باس لە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەکات

KDC

لە مەهاباد چەند خانمێک دەستگیر دەکرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW