KDC

ڕوسیا فرۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمەکی سەربازی ڕۆژئاوای لە ئۆکرانیا خستەخوارەوە

پێشهاتەکانی بەردەوامی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا ڕۆژانە فراوانتر و ئومێدی وەستانی شەڕ کەمتر دەبێتەوە ،و پەرەسەندنەکان ڕوو لە فراوانی دەکەن
لەمیانەدا وەزارەت بەرگری ڕوسیا بڵاویکردەوە ،کەلە ڕۆژئاوای ئۆدیسا هێزی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا ،فرۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمەکی سەربازی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا خستۆتە خوارەوە
ئەمەش پاش چەند ئاگادارکردنەوەیەکی کرملێن دێت ،کە ئەو کۆمەک و هاوکارییەسەربازییانەی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیای دەنێرن لە سنوری ئۆکرانیاوە پارێزراو نابن و هۆشداری لە جۆری هاوکارییەکانیش کرد ،گەر لە ئاستی چەکی قورس و پێشکەتوو بە مانای بەشداریکردنی جەنگ دێت ،کە ئەمەش تائێستا وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمەرکاریش خۆیان بەدووردەگرن

لەمبارەوە ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ ڕایگەیاند بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لە نزیک ئۆدیسا فڕۆکەیەکی بارهەڵگری گەورەی چەک کەلەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکراینا نێردراوە بوو خستۆتە خوارەوە

بەڵام لایەنی ئۆکرانی تا ئێستا لێدوانی لەسەر ئەو ڕاگەیاندنەی ڕووسیا نەداوە

هەروەها لە هەوڵی هێزەکانی لایەنگری و ڕوسیا بە پاڵپشتی وەزەرەتی بەرگری ڕوسیا بۆ کۆنترۆڵ کردنی شاری کەناری ئاوی ستراتیژی ماریۆپۆل بەردەوامە و ،وەزارەتی ناوبراو لە ڕاگەیاندنێکدا داوای خۆ بەدەستدانی ئەو سەربازانەی ماون لە شارەکەدا کرد، ولەبەرامبەردا ژیانیان پارێزراو دەبێت

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکی سەنتەری چاودێری بەرگری نەتەوەیی ڕوسیا میخائیل میزێنتسێڤ سەربازە ئۆکرانییەکان و هێزەکانی تر کە لە کارگەی ستیلی ئەزۆڤستەلی شاری ماریوپۆل خۆیان شاردۆتەوە هیچ هیوایەکیان بۆ بەرگری نەماوە
لەمبارەوە هێزەکانی ڕوسیا پێشنیاری خۆ بەدەستەوەدانی ئەو هێزەی کەماوەلەشارەکەدا کرد و لەبەرامبەردا ژیانیان پارێزراودەبێت

جێی باسە ڕۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە شاری ماریۆپۆلی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەتەواوی لەهێزەکانی کیێڤ پاککراوەتەوە جگە لە کارگەی پۆڵای ئەزۆڤستاڵ نەبێت
،هەروەها پێشتر بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ڕوسیا بڵاویانکردبوەوە. ،پتر لە هەزار سەربازی هێزی دەریای ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل خۆیان ڕادەستی هێزەکانی کۆماری دۆنتیسک کردووە

لەمبارەوە ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە لەبارەی گیانی سەربازانی ئۆکرانیی لە شاری ستراتیژی گەمارۆدراوی ماریۆپۆل ماونەتەوە و بەرگری دەکەن ، هۆشداریدا ،کە کۆتایی بە دانوستانەکان لەگەڵ مۆسکۆ دێنێت
 زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سایتی ئۆکرانسکا پراڤدا، ڕایگەیاند ساغکردنەوەو کۆتایهێنان بە هێزی سەربازی لە شاری ماریۆپۆل کۆتایی بە دانوستانەکان دەهێنێت

سۆران حەسەن

___

بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوید ئافرەتێک وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دیاریکرا

KDC

سویدییەکان دوادەکەن یاسا سەروەربێت

nusar1

سويد- كۆنفراسێك لە بارەی زمانی كوردی لە ستۆكهۆلم

KDC
KDC

FREE
VIEW