KDC

پرۆفایلی کلۆزە

ناوی تەواوی مێرۆسلاڤ جۆسێف کلۆزە لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٨ لە پۆلەندا ، دایکی ناوی بێربرا یە کە یاریزانی تۆپی دەستی ھەڵبژاردەی پۆلەندا بوو لەیاری تۆپی دەستدا لە ئێستادا ئەو ھێرشبەری ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیا و یاری بۆ یانەی لازیۆ دەکات لە خولی کالچیۆی ئیتاڵیای بە درێسی ژمارە ٢٥ جگە لە لازیۆ یاری بۆ ھامبۆڕگ و کایزەرسڵاوتن و ڤێدەربرێمەن و بایرین میونخ کردووە ،، کلۆزە ناسراوە بە گۆلکار لە ئەڵمانیا بەوەی تا ئێستا ١٤ گۆلی لە جامی جیھانی تۆمارکردووە تەنیا یەک گۆلی ماوە بگات بە ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی تا ببێتە باشترین گۆلکەری مۆندیال کە زۆرترین گۆلی کردبێت لە مێژوودا

تەنیا یەک وەرز بۆ ئەم یانە یاری کردووە ئەویش لەوەرزی ١٩٩٨ -١٩٩٩ کە لەو کات ھەموو توانا و ھێزی بەدیار نەکەوتبوو کە لە١٨ یاری یانەکەی تەنیا گۆلێکی تۆمارکردبوو ھەر بۆیەش یانەی ھامبۆڕگ بە بڕێکی کەم فرۆشتیە یانەی کایزەرسڵاوتن

لەگەڵ یانەی کایزەرسڵاوتندا تاڕادەیەکی باش ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە کۆی ١٢٠ یاریدا توانی ٤٤ گۆل تۆمار بکات بەڵام دواتر فرۆشرایە یانەی ڤێدەربریمەن بە بڕی تەنیا پێنج ملیۆن پاوەند

بەبڕی ٥ملیۆن پاوەند لە ھامبۆڕگەوە ھاتە ڤێدەربریمەن لەم یانەیە بەتەواوی ئاستی کلۆزە لە ئەوڕووپا و جیھان ڕەنگی دایەوە یانەکانی بایرین میونخ و بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید ھەمیشە چاویان لێ بوو بەڵام ئەو لەگەڵ یانەکەی ئاسوودە بوو کە ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ئەم یانەیە مایەوە لەکۆی ٨٩ یاری ٥٣ گۆلی تۆمارکرد بەمەش بایرین میونخ بەتەواوی کەوتە دوای ئەم یاریزانە بۆ ئەوەی بیخاتە ناو ڕیزەکانیەوە لەمەشەدا سەرکەوتوو بوو .

لەگەڵ یانەی بایرین میونخدا سەرکەوتوو نەبوو چونکە نەیتوانی ڕاھێنەر لەخۆی ڕازی بکات کە زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگ دەمایەوە لەگەڵ بایرندا چوار وەرز مایەوە لەکۆی ٩٨ یاری ٢٤ گۆلی تۆمارکرد بەمەش ناوبراو بڕیاری دا یانەکەی بەجێ بێڵێت بۆئەوەی بەشدار بێت لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی لە یۆڕی ٢٠١٢ی پۆلەندا و ئوکراینا و مۆندیالی ٢٠١٤ی بەڕازیل

لەوەرزی ٢٠١٠ -٢٠١١ یانەی بایرین میونشی بەجێھێشت و ڕوویکردە یانەی لازیۆ ی ئیتاڵی لەگەڵ ئەم یانەیە تا ئێستا بەردەوامە و ئەمجارەیان ئاستێکی بەرز گەڕاوەتەوە سەر سکەی جارانی لەکۆی ١٤ یاری ٩ گۆلی تۆمارکردووە و لەڕیزی پێشەوەی گۆلکەرانی کالچیۆیە

لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا سەرکردایەتی ھەڵبژاردەکەی کردووە لە مۆندیالی ٢٠٠٢-٢٠٠٦-٢٠١٠ دا توانیویەتی لەم سێ مۆندیالە ١٤ گۆل بکات ، لە مۆندیالی ٢٠٠٦ بە تۆمارکردنی ٥ گۆل توانی ببێتە گۆلکەری پاڵەوانەتیەکە

گۆلەکەری مۆندیالی ٢٠٠٦ ((ئەڵمانیا)) خاوەنی تۆپی زێڕینی مۆندیالی ٢٠٠٦ گۆلکەری خولی ئەڵمانیا لەوەرزی ٢٠٠٦ تۆپی سلڤەر لە ساڵی ٢٠٠٢

خاوەنی ١٧٦ گۆلەکە لەگەڵ سەرجەم ئەو یانانەی کە یاری بۆکردوون خاوەنی ٦٣ گۆلە لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەمەش خاوەن زۆرترین گۆلە بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مێژوودا

___

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی

nusar1

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی کردنەوەی کونسڵخانەی ئەرمینیا دەکات

nusar1

تورکیا :زیاتر لە 110 کۆچبەری نایاسایی لە دەریایی ئیجە ڕزگارکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW