KDC

لێکۆڵەرێکی ئەڵمانی ژمارەی گۆرە بە کۆمەڵەکانی داعش لە ئێراق زۆر زیاترن لەوەی پێشبینی دەکرا

لەنێوەندی کۆنگرەی بەرلین بۆ ڕەهەندی سەرچاوەی داهاتی ڕێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی لە ئێراق و شام (داعش) ،لێکۆڵەرەیەکی ئەڵمانی ڕایگەیاند ،کە ژمارەی گۆرە بەکۆمەڵەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی داعش زۆر زیاترن و تا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامبن ژمارەیان زۆرتردەبن

سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کریستیان ڕیستچیر بە ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانیی ڕاگەیاند ،کە ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە عێراق زۆرن ، زۆریان هێشتا هەڵنەدراونەتەوە
ئە مەو ڕییستچیر ڕایگەیاند، ئەم گۆڕە بەکۆمەڵەنە ڕێنوێنێکی باشن کە لە ڕێگەیەوە ژمارەی کوژراوەکانی دەستی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئاشکرادەکرێن، هەروەها لەگەڵ تێپەربوونی کات گۆڕەکان دەکەوێتە ژێر کاریگەری سروشتەوە و دەشەوێنرێن، بەڵام ئێمە کاریان لەسەر دەکەیین و لەهەوڵەکانمان بەردەوامین

لەمبارەوە ڕیستچەر ڕایگەیاند ،بە پاداشتی دارایی دەتوانین ئەوە دیاری بکرێت کێ لەپشت ئەم تاوانە دڕندانەیی ئەم گرووپە تیرۆریستییەوە هەیە ،گەر هەوڵێکی جدی بدەین دەتوانین هەموو ئەو بەرپرس و دەسەڵاتدارانی کە هاوکاری دارایی تیرۆرستان بوون ئاشکرابکەین

سەبارەت بە سەرچاوەی دارایی داعش بەشێوازی جیاجیا داهاتی هەبووە لەوانە: به‌قاچاخبردن و فرۆشتنی نه‌وت، شوێنەوار، سه‌پاندنی باج و گومرگ به‌سه‌ر هاووڵاتیان، ئازادکردنی دیل بە پارە، کۆمەک و هاوکارییەکانی کەلەلایەن ڕێکخراوەئیسلامی و کەسایەتیەکانەوە لە سەرتاسەری جیهان دەکران
جێی ئاماژەیە کرستیان ڕیستچر دادوەری داواکاری گشتی پێشووی فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە سەرۆکایەتی تیمی لێکۆڵینەوەی گۆرەبەکۆمەڵەکانی دەستی داعش سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNTAD) لە بەخداد دەکات

سۆران حەسەن

___

فلیپین: سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی گرێدراوی داعش دەکوژرێت

KDC

چەند کارێکی شێوەکاری کورد حوسێن کاکەیی لەسەر (پوولی پۆست )ی فەرمی بەلژیکا

nusar1

پۆلیسی ئەلبانیا ،ئیتالیا و یۆنان 29 گومانلێکراویان لە باندی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەستگیرکردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW