سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە یەك تا دوو مانگی داهاتوودا، دادگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانیگەندەڵی لە كوردستان دروست دەكرێ. دەشڵێت: دادگاكە ڕوڵی دەبێت لەڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی رۆڵی بنەڕەتیشی دەبێت لە خێرا یەكلاییكردنەوەی دۆسیەكان.
د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان دەڵێت : “ماوەی سێ ساڵ بوو داوای دروستكردنی دادگایبەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی گەندەڵیمان دەكرد، ئەنجوومەنی دادوەری بڕیاری لەسەر دا، لە دوو مانگی داهاتوو دادگاكە دروست دەكرێت،لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری لەشەر هێڵین بۆ دروستكردنی دادگاكە، چونكە دەسەڵاتی دروستكردنی دادگاكە لای ئەوانە و بە راوێژ لەگەڵ ئێمەدەبێت”
ئەوەشی خستە ڕوو”بڕیارە لە یەك تا مانگی داهاتوودا، پاش دیاریكردنی جێگە و شوێن و پێداویستییەكان، دادگاكە دابمەزرێت و دەستبەكاربێت”.
جەختی كردەوە، دادگاكە رۆڵی دەبێت لە دۆسیەكانی گەندەڵی، “ڕوڵی دەبێت لە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، كۆمەڵێك دادوەری باشی بۆ دادەنرێت، رۆڵی بنەڕەتی دەبێت لە خێرا یەكلاكردنەوەی دۆسیەكان، چونكە یەكێك لە كێشەكانی ئێمە ئەوەیە بەهۆی زۆری و قەرەباڵغی لەودادگایانەی كەیسەكانی گەندەڵی تێدا دەبیندرێـت كەیسەكان دوا دەكەون، ئەگەرچی هەوڵیش هەبووە خێرا بكرێن، بەڵام بەهۆی زۆریكەیسەكان دواكەوتوون”.
ئاشكراشی كرد ساڵانە نزیكەی 100 كەیسی تایبەت بە گەندەڵی چوونهتە دادگاكان، “ئەم دادگایە تەنیا كار لەسەر كەیسەكانی گەندەڵیدەكات، و دەتوانێ لە ماوەیەكی كەم دۆسیەكان یەكلایی بكاتەوە .