شەوی رابردوو ١٠ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و، بەمەش لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، ١٧ کۆڵبەر لەو سنوورە بریندار کراون.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی دوێنێ شەوی یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژ و نزیکەی ١٠ کۆڵبەر بریندار بوون، کە ناسنامەی ٨ کەسیان ئاشکرا بووە.
ناسنامەی ئەو ٨ کۆڵبەرە بریتین لە هەریەکە لە: حەسیب عەزیزی خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە شاری پاوە، ساسان خانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، عوسمان شامورادی، موبین، سەعدوڵڵا حوسێنی، حەبیب سەعدوڵڵا، مەهدی، نامدار حوسێنی.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەو کۆڵبەرانە بە چەکی تاپڕ تەقەیان لێکراوە و، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی، رەوانەی نەخۆشخانەی قودسی شادی پاوە کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ڕێکخراوەکە، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا، نزیکەی ١٧ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراون