KDC

ڕوسیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 55ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیایە بۆ سەر ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیاش دەستپێکردنەوەی هێرشێکی دیکەی روسیای لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، دەستپێکردنەوەی هێرشی ڕوسیای لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند، کە بەشێکی لەلایەن جوداخوازانی پڕۆ مۆسکۆوە کۆنترۆڵکراوە و شەڕوپێکدادان تێیدا چڕتر دەبێتەوە.

کاتژمێری سفر تەواو بوو

لەکۆتایی ڕۆژی دووشەممەدا و لە لێدوانێکیدا لە تلگرام گوتی: “ئێستا دەتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە، کە هێزەکانی ڕوسیا شەڕیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆنباس دەستپێکردووە، کە ماوەیەکی زۆرە ئامادەکارییان کردووە و بەشێکی زۆر لەو هێزانەش ئێستا تەرخانکراون بۆ ئەم هێرشە”.

زیلینسکی جەختی لەوەکردەوە، کە هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن لە شەڕکردن و وتی: “هەرچەند سەربازە ڕوسییەکان هێنراونەتە ئێرە، ئێمە شەڕ دەکەین و بەرگری لە خۆمان دەکەین”.

ئەوە دۆزەخە

ئەو وتی ئەم ڕاگەیاندنە سەرۆکایەتیە کەمێک دوای ئەوە دێت، کە سێرگی گایدای پارێزگاری ئۆکرانیا دووپاتی کردەوە، کە هێرشی ڕوسیا بۆ ڕۆژهەڵات دەستی پێکردووە.

پارێزگار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا وتی: “ئەوە دۆزەخە”، دواتریش لە ڕێگەی تلگرامەوە ڕایگەیاند، کە ڕۆژی دووشەممە چوار هاوڵاتی مەدەنی لە شاری کریمینا لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە گیراون، شەڕ لە شاری ڕوبیگنی و بۆبسانا بەڕێوەدەچێت و شەڕ لە شارە ئارامەکانی دیکە بەردەوامە.

دەستەڵاتدارانی ناوخۆی کیێڤ ڕایانگەیاند، دوێنێ لە ناوچەی دۆنتسک و لوگانسک-ی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەلایەنی کەم.

دۆنباس ببەستەوە بە کریمیا

لە کاتی ڕاگەیاندنی کشانەوەی سەربازەکانی لە کیێڤی پایتەخت لە سەرەتای ئەم مانگەدا، مۆسکۆ سەرنجی خستە سەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکەی بۆ سەر هەرێمی دۆنباس، کە بەشێکیان لەلایەن ئۆکرانیە جوداخوازەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە بە کریمیای ببەستنەوە.

مۆسکۆ لە ڕابردوودا بە بەردەوامی دووپاتیکردەوە، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکرانیا، مەبەستی ڕزگارکردنی ڕوسەکانی دۆنباسە لە جینۆساید.

___

ئێران سزای چالاکوانێکی کورد دەدا

KDC

یەکێتی ئەوروپا داوای ڕونکردنەوە لە عێراق دەکات

KDC

لەبەر ئەوەی ئامادە نابێت ماسک ببەستێت فڕۆکەیەک بە 129 سەرنشینەوە دەگەڕێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW