KDC

پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەگەڵ خۆیاندا 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان بۆ ئەڵمانیا هێناوە

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کە چەندین پەنابەری ئۆکرانی لەگەڵ خۆیاندا ئاژەڵی ماڵیان بردۆتە ئەو وڵاتە و، دەستەڵاتدارانی ئەڵمانیاش بەڵێنیان داوە، کە ئاسانکارییان بۆ دابین بکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕینش پۆست، پەنابەرانی ئۆکرانیا زیاتر لە 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان لەگەڵ خۆیان هێناوەتە ئەڵمانیا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە کۆمەڵەی چاودێری ئاژەڵانی ئەڵمانیاوە وەرگیراوە، لەسەدا هەشتی زیاتر لە 340,000 ئۆکرانی، کە لە ئەڵمانیا تۆمارکراون، تا ئێستا ئاژەڵی ماڵیان لەگەڵ خۆیان هێناوە، پشیلە، یا ئاژەڵی دیکەی ماڵی، ئەم گیانلەبەرانە تەنانەت لە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەراندا خاوەنەکانیان یاوەریان دەکەن و هەندێک جار کێشەش دروست دەکەن.

پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەو هەلومەرجە سەختەدا ئاژەڵی ماڵی بە گرینگ دەزانن و، لە ڕووی دەروونییەوە پشتگیریان دەکەن، لیه شمیتز، وتەبێژی کۆمەڵەی چاودێری ئاژەڵان، بە کۆمەڵەی تەندروستی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، کە زیادبوونی ژمارەی ئاژەڵەکان کە لە ئۆکرانیاوە هاتوون، ناچارمان دەکات پەناگەکان بە جۆرێک بن، کە ئاژەڵەکان لەگەڵ خاوەنەکانیان بمێننەوە، هەرچەندە، ئەمە هەموو کات لە هەموو میوانخانە پەنابەرەکان بەردەست نەبووە”.

شمیتز دەشڵێت، کە پەنابەرەکان زۆرجار پێویست بووە، کە ئاژەڵە ماڵییەکەیان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن، بۆ ئەوەی پابەند بن بە لایەنەکانی نەهێشتنی نەخۆشی و پاک و خاوێنی.

بەگوێرەی راینشێر پۆست، وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی، بەڵێنی داوە کە گرینگی بە کێشەکە بدات، بەتایبەتی ئەو ئاژەڵانەی کە بەهۆی شەڕەوە تووشی شۆک بوون.

___

کازمی شاندێکی سەربازی رەوانەی کەرکووک دەکات

KDC

ڕوسیا کۆگایەکی گەورەی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بۆردمان دەکات

nusar1

وەزارەتی تەندروستی ئێراق: شێرپەنجەی سنگ لە ناو ئافرەتان زۆربووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW