KDC

حکومەتی سوید: توندوتیژی قبوڵ ناکەین و دەبێ ئەنجامدەران سزابدرێن

سەرۆکوەزیرانی سوید بۆ پەنابەرە مسوڵمانەکان: ئەو توندوتیژیە قبوڵ ناکەین و دەبێ ئەنجامدەرانی دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن

سەرۆکوەزیرانی سوید رایگەیاند، هەر کەسێک هێرش بکاتە سەر پۆلیسی سوید، ئەوا هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگەی دیموکراتی سوید و ئەنجامدەران بەرپرسیار دەبن، بۆیە پێویستە ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن.

ماگدالینا ئەندەرشۆن، ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو توندوتیژیە بێ جیاوازی تەنیا دژی پۆلیس نییە، بەڵکو دژی بەها دیموکراتییەکانی کۆمەڵگاش بووە بە گشتی، هەرچەندە ئەمە پەیامێکی ڕق و قینە کە لەلایەن ڕاسموس پالودانەوە پشتیوانی دەکرێت، بەڵام وەڵامدانەوەی بەو جۆرە توندوتیژییە مەترسیدارە قبوڵ ناکرێت، کە نادروست و نایاساییە و، دەبێت ئەنجامدەران دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن.

جێی باسە، دوای ئەوەی ئەو دانیماریکیە لە چەند شوێنێکی سوید هەستا بە سووتاندنی قورئان، ئەوەش بووە هۆی ناڕەزایەتی بەشێک لە پەنابەرە مسوڵمانەکانی نیشتەجێ ئەو وڵاتە و تێیدا هێرشیان کردە سەر پۆلیس و خوێندنگا و سوتاندنی ئوتۆمبێلەکانی پۆلیس، تا ئێستا 44 کەس دەستگیرکراون و، گەڕان بۆ دەستگیکردنی دیکەش بەردەوامە.

___

دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکات

KDC

سوریا:- فرۆکەکانی روسیا هێرشیاکردە سەر مۆڵگەیی چکدارانی سەر بەئەنقەرە

KDC

بایدن: ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات ئەگەر چین هێرشی بکاتە سەر

KDC
KDC

FREE
VIEW