KDC

سویدییەکان دوادەکەن یاسا سەروەربێت

هەندێک لەگەنجانی پەنابەر داوای وەستاندنی سووتانی قورئان دەکەن و سویدیەکانیش بەلایانەوە ئەستەمە پەلاماری پۆلیس بدرێت

هەندێک لە پەنابەرانی گەنجی موسڵمان داوا لە حکومەتی سوید دەکەن، کە هێرشەکان بۆ سەر پیرۆزییە ئاینییەکان رابگرن، لە بەرانبەریشدا سویدییەکان پێیان ئەستەمە پەلاماری پۆلیس بدرێت.

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، چەند شارێکی سویدی تووشی توندوتیژی بوونەوە، ئەوەش دوای سوتاندنی کۆپیەکانی قورئان لەلایەن ڕاسموس پالۆدانی دانیمارکی.

ئاژانسی هەواڵی سوید، ژمارەیەک لە دانیشتووی ئۆربرۆی دواندووە و، یەکێ لەوانە بە ناوی هانی مازی بیلال، وتوویەتی، کە پێویستە پۆلیس بیانپارێزێت لە شتی وا.

هەروەها گەنجان هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەکیان بۆ کڕینی ئەو گوڵانە دەستپێکردووە، کە بەسەر دانیشتوانی ئەو شارەدا دابەشکراون.

هانی، وتیشی: “ئێمە قسەمان لەگەڵ دانیشتوان کردووە، کە چۆن هەستێکمان لادروست بوو کاتێ بینیمان قورئانەکەمان دەسوتێنرێت”.

فرێدریکسۆنی شارنشین، یەکێ لەو کەسانەی لەو ناوچەیە دەژی، وتی: “زۆر ترسناکە کە خەڵک چۆن دەهەژێنێت، ئەوە ترسناکە کە چۆن ڕێگەت پێ دەدرێت بۆ هاندانیان”.

وتیشی: “ئەوان هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر بەشێکی زۆری دانیشتوان بکەن”.

ئەو پێیوابوو کە زۆر ئەستەمە تێبگات، کە چۆن پۆلیس دەتوانێت ببێتە ئامانجی خۆپیشاندەران.

هانی ئەوەشی وتووە، کە بەردەوامی سووتاندنی کتێبەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا قبوڵ ناکرێت.

زۆرێک لە کۆچبەران لە ئۆربرۆ پێیانوایە، کە ئەوە هەڵەیە پۆلیس بەردەوام بێت لە پێدانی مۆڵەت بە کەسێک، کە ئامانجی دەستپێکردنی ئاژاوەیە لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە.

هانی، وتیشی: “سوید وڵاتێکی پارێزراوە، دەبێت بتوانین ڕێگری لێبکەین، پێویستە یاسا بمانپارێزێت”.

___

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران پایتەختی ئێران

KDC

گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا زیاد دەبن

KDC

گرنگی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە .. لە ئێستاو داهاتوودا

KDC
KDC

FREE
VIEW