KDC

زیلنسکی:ئۆکرانیا دوا وڵاتی ئامانجی ڕوسیا نابێت

ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، هۆشداریدا لەوەی کە هێرشی ڕوسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، تەنیا سەرەتایەک بووە و مۆسکۆ ئاواتی کۆنترۆڵکردنی وڵاتانی دیکەی هەیە.

هۆشدارییەکەی زیلینسکی دوای ئەوە هات، کە جەنڕاڵێکی ڕوسی وتی، کە وڵاتەکەی بەدوای بەدەستهێنانی کۆنترۆڵی باشووری ئۆکرانیایە.

جەنڕاڵ ڕوستەم مینکایف، بە نواندنی هەرێمی سەربازی ناوەندی، ڕۆژی هەینی ئەندامانی سەکۆی پیشەسازی بەرگری ئاگادار کردەوە، کە ئامانجی هێرشی نوێی ڕوسیا کۆنترۆڵکردنی باشووری ئۆکرانیا بووە و، ڕاڕەوی زەوی بۆ کریمیا درێژ دەبێتەوە، کە بە هەوڵێک بۆ کۆنتڕۆلی هەمیشەیی دەبێت.

ژەنەڕاڵەکەی ڕوسیا، وتیشی، کۆنتڕۆڵکردنی باشووری ئۆکرانیا، ڕێگە بە ڕوسیا دەدات بۆ تێکشکانی کۆماری ترانسنیستریا لە سنووری ئۆکرانی – مۆڵدۆڤا.

زیلینسکی لە ڤیدیۆیەکدا کە شەوی هەینی بڵاو کراوەتەوە، وتی: “هەموو ئەو وڵاتانەی وەک ئێمە باوەڕیان بە سەرکەوتنی ژیان بەسەر مەرگدا هەیە، دەبێت یارمەتیمان بدەن”.

ئەو پێیوابوو، کە وڵاتەکەی یەکەم بوو لە تەماحەکانی ڕوسیادا و پرسیاری ئەوەی کرد، کە چ وڵاتێکی دیکە ڕۆڵیان دەبێت لە دوای ئۆکرانیا لەو چوارچێوەیەدا.

کیێڤ و ئەوانی دیکە لە ڕۆژئاوا، بە بەردەوامی ڕایانگەیاندووە، کە ڕەنگە هێرشەکەی ڕوسیا بۆ سەر سنوورەکانی ئۆکرانیا ناوەستێت، مۆسکۆش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

___

چالاکیە ھونەریەکانی کوردانی دیاسپۆرا

KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاوکاری پەنابەرە کوردەکان دەکات

nusar1

بەڕێوەبەری ناوەڕۆکی فەیسبووک: فەیسبووک هەموانی چەواشە کردووە

KDC
KDC

FREE
VIEW