KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنی هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بە چەکی قورس دەدەن ،ڕوسیاش هۆشداری دەدات

لەبەردەوامی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و گۆڕانکاری لە مەیدانی شەڕدا، گۆڕانکاری لە ئاستی کاریگەری کۆکردنەوە و بەرگریش دروستبووە، بۆ ئەم مەبەستەش وڵاتانی ڕۆژئاوا درێژە بە هاوکارییەکان دەدەن، ئەمەریکا بەڵێنی هاوکارییە سەربازییەکانی بەبڕی 800 ملیۆن دۆلار دابین دەکات.

وەک لە ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاوکراوەتەوە: ئەمەریکا 72 چەکی لە جۆری سیستمی موشەکی هاویتزەر و نزیکەی 144,00 هەمەجۆرترین چەکی پێشکەوتوو و تۆپی دوورهاوێژ، موشەکی بەرگری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە جۆری (الشبح) دابین دەکات.

فەرەنساش بۆ یەکەمجار چەکی پێشکەوتووی قورس بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت، جۆری چەکەکان لە تۆپی هاوێزەرە، کە توانای موشەکی تا 40 کیلۆمەترە و، چەندین جۆرە موشەکی دژە تانک لە جۆری میلان دەداتە ئۆکرانیا، ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە ناردنی هاوکارییە سەربازییەکان و ئەو هێڵە سوورە نابەزێنین، کە وەک لایەنێکی بەشدار لەشەڕکە ئاماژەی پێبکرێت.

هەروەها ئەڵمانیا ڕێگەی بە دابینکردنی چەکی قورس کە تانکیش بگرێتەوە ڕادەستی ئۆکرانیا بکات، هەروەها چاودێری مەشق و ڕاهێنانی سەربازانی ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی سیستمی چەکی قورسی دروستکراوی ئەڵمانیا بکات.

لەلایەکی دیکە، سلۆڤینیا هاوکارییەکانی لە ئاستی چەکی دروستکراوی سۆڤیەتی پێشوو، تانکی سەردەمی سۆڤیەت دەنێرێت، کە سەربازە ئۆکرانییەکان دەتوانن دەستبەجێ بەکاری بهێنن. لە بەرامبەردا ئەڵمانیا تانکی دروستکراوی ئەڵمانی دەگەیەنێتە سلۆڤینیا.

له کاتی سەردانه کورتەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بۆ کیێڤ، بڕیای ناردنی 200 تەن زیاتر کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکرانیا دا.

ڕووسیا هۆشداری داوە بە وڵاتانی ڕۆژئاوا، کە پشتگیری و پشتیوانی سەربازی لە کیێڤ نەکەن، ئەو هاوکارییە سەربازییانە بەر ئامانجی بۆردومانی هێزەکانی ڕوسیا لەناو خاکی ئۆکرانیا دەکەون.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەستبەسەراگرتنی جبەخانەیەکی گەورەی ڕاگەیاند، کە بە هەزاران تۆن چەک و تەقەمەنی سۆڤیەت و ڕۆژئاوای تێدابووە، کە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە لەکاتی پاشەکشەیان لە ناوچەکانی خارکێڤ دەستی بەسەردا گیراوە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانی ئۆکرانی جبەخانەیەکی گەورەی تۆپ و موشەک و چەکی بەرگری ئاسمانی، هەروەها چەکە هێشووییەکانیان جێهێشتووە.

وەزارەتەکە لە راگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “هێزەکانی ڕوسیا لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، دەستیان بەسەر گەنجینەیەکی گەورەی هێزە ئۆکرانییەکاندا گرت، کە سەدان هێکتار و هەزاران تۆن تەقەمەنی لە خارکێڤ تێدایە”.

جێی ئاماژەیە، وەزارەتی ناوبراو هەفتەی ڕابردوو بە موشەکی دوورهاوێژ لە شاری لڤیڤ گەورەترین جبەخانە و کەرەستەی سەربازی ئەو هاوکارییانەی ڕۆژئاوایی بۆردومانکردبوو.

سۆران حەسەن

___

بۆچوونی خەبات قوربانی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

چوار موشەک ئاراستەی بنکەی نەسر (النصر) لە بەغداد دەکرێت

nusar1

ئەگەری هەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئافرەتێک ببێتە سەرۆک وەزیرانی سوید

KDC
KDC

FREE
VIEW