KDC

پرۆفایلی هالاند

ناوی تەواوی ئیرلینگ براوت ھالاندە و لە دایکبووی ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٠ە، یاریزانێکی نەرویجی تۆپی پێیە و لە هێڵی هێرشبەر یاریدەکات.
لە ئێستادا ھێرشبەری یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییە، درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت لەگەڵ یانەکەی.

ھالاند دەیتوانی یاری بۆ ھەڵبژادەی ئینگلتەرا بکات، بەڵام ئەو نەرویجی ھەڵبژارد، سەرەتایی یاریکردنی ھالاند لەگەڵ یانەی براین بوو لە وەرزی ٢٠١٥–٢٠١٦، ھالاند یاری بۆ تیپی دووەمی یانەی براین دەکرد، توانی ١٨ گۆڵ بکات لە ١٤ یاری، کە ئەو کات تەمەنی ١٥ ساڵ بوو، لە ساڵی ٢٠١٦ سەرخرا بۆ تیپی یەکەمی براین.

سەرەتای ژیانی وەرزشی لە یانەی شارەکەی بوو لە یانەی براین، دواتر یانەی براینی بەرەو مۆڵدە بەجێھێشت و ماوەی دوو ساڵ لەوێ بوو. لە زستانی ٢٠١٩ ڕوویکردە یانەی سالزبۆرگی نەمسایی بە بڕی ٢٠ میلیۆن پاوەند، لە وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩ لە خولی یانە پاڵەوانەکان و، لە قۆناغی کۆمەڵەکان، لە کۆی ٦ یاری ٨ گۆڵی تۆمار کرد لەگەڵ سالزبۆرگ.

ھالاند لە یەکەم وەرزی لەگەڵ سالزبۆرگ توانی خولی نەمسایی و جامی نەمسا بباتەوە لە ساڵی ٢٠١٩، جێی باسە کە چەند یارییەکی لە چەند تەمەنێکی جیاوازدا بۆ ئەنجام داوە لە مۆندیالی لاوانی ٢٠١٩ و، توانی ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە بە تۆمارکردنی ٩ گۆڵ، کە ھەر ٩ گۆڵەکەشی لە یارییەکدا بەرانبەر ھیندۆراس تۆمارکرد.

لەگەڵ ھەڵبژاردەی نەرویجی خوار تەمەن ١٩ ساڵ لە ٢٧ـی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ یەکەم ھاتریکی دژی سکۆتلەندا تۆمارکرد، کاتێک بە ئەنجامی ٥–٤ سەرکەوتنیان بەدەستھێنا و، یارمەتی وڵاتەکەیدا بۆ سەرکەوتن بۆ یۆرۆی خوار تەمەن ١٩ ساڵ.

لە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھالاند گۆڵی بۆ نەرویج کردووە لە یاریەک کە ١ بە ١ بەرانبەر ئیتاڵیا بووە لە ٢٠١٨ و لە جامی یۆرۆی خوار تەمەن ١٩ ساڵان.

لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩ ھالاند توانیوێتی ٩ گۆڵ بۆ نەرویج بکات، لە کۆی ١٢ گۆڵ بە سفر بەرانبەر ھیندۆراس، کە نەرویج براوە بووە لە ٢٠١٩ لە جامی مۆندیالی ھەڵبژاردەکان بۆ خوار ٢٠ ساڵان لە لوبلین، پۆلەندا. ئەو بردنەوەی نەرویج گەورەترین بردنەوەی جامەکە بوو بەرانبەر ھیندۆراس. وە ئەوەی ھیندۆراسیش گەورەترین دۆران بوو. ئەم ئامارانە ھەموو لەلایەن یەک یاریزانەوە تۆمارکراون، کە لە ١ یاری بتوانێ ئەوەندە گۆڵە بکات لەو جامە، وە ھەروەھا گەورترین بردنەوەی مێژووی ئەو جامەش بووە. سەڕەڕای سەرنەکەوتی نەرویج بۆ قۆناغی ١٦، بەڵام ھالاند توانی ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە.

هالاند بەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ بورووسیادۆرتمۆند هەیەتی، بۆتە سەرنجی زۆربەی یانە زلهێزەکانی ئەوروپا لەوانە ڕیاڵ مەردید و بەرشەلۆنە و مانجستەرسیتی، جەندین یانەی دیکەی جیهان چاوەڕوانی ئەوەدەکەن، کە ئاخۆ ئەم یاریزانە لە میرکاتۆی هاویندا ڕوودەکاتە کام یانە.

___

ئەمەریکا هۆشداری بە دیپلۆماتکاران و هاوڵاتیانی دەدات

nusar1

دوو هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتەوە گوازرانەوە

KDC

شاخەوانێکی کورد دەیەوێت ئاڵای کوردستان بباتە لوتکەی چیای ئێڤرێست

KDC
KDC

FREE
VIEW