KDC

زۆربەی هاوڵاتیانی تورکیا ناتوانن پارەی کارەباو گاز بدەن

زۆربەی هاوڵاتیانی تورکیا ناتوانن پارەی کارەبا و گاز بدەن..کارەبا و غازی چوار ملیۆن و نیو خێزان بڕدراوە

ڕاپرسییەکی ئەم دواییە، ئەوە دەردەخات، کە 1 کەس لە 5 هاوڵاتی تورکیا، ناتوانێ پسوڵەی کارەبا و گازی سرووشتی بدا، بە هۆی نەدانی پارەوەشەوە، کارەبا و گازی چوار ملیۆن و نیو خێزانی ئەو وڵاتە بڕدراوە.

دوای ئەوەی کرێی بەکارهێنانی وزە بەرزکرایەوە، سەرۆکی CHP کەمال کلیچدارئۆغڵو وتی، کە پسولەی کارەبا نادات و، لە 21ی نیسانی 2022 کارەبا لە ماڵی کلیچدارئۆغلو بڕاوە.

بەگوێرەی ئامارێکی دەزگای توێژینەوەکە، زیاتر لە نیوەی خەڵک لە تورکیا کێشەیان لە دانی پارەی پسوڵەکانیان هەیە.

ڕاپرسییەکە ئاماژە بەوە دەکات لە کاتێکدا ڕێژەی ئەو کەسانەی نەیانتوانیوە پارەی پسوڵەکانیان بدەن، 14.4٪ بووە، لە ڕاپرسی هەمان کۆمپانیای شوباتی 2022دا لە مانگی ئازاری 2022، بۆ 18.6٪ بەرزبووەتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی ڕاپرسییەکە لەسەر بنەمای دەنگدەران، زۆرینەی دەنگدەرانی ئاکەپە هیچ گرفتێکیان نییە لە پێدانی پارەی پسوڵەی کارەبا و گازی سرووشتی.

46.1٪ ی ئەندامانی ئاکەپە وتیان دەتوانن پارەی پسوڵەکانیان بدەن و، 43.1٪ وتیان کە پارەدانیان گرانە و 10.6٪ ناتوانن پارەی پسوڵەکانیان بدەن.

لایەنگرانی ئەو پارتەی کە گەورەترین ژمارەی ئەو کەسانەی ناتوانن پارەی پسوڵەکانیان بدەن، پارتی خێرخوازان بوو، کە لەسەدا 31.2 بوو، لە کاتێکدا ئەوانەی پسوڵەکانیان داوە تەنیا 6.9٪ بوون.

19.3٪ ی ئەوانەی دەنگیان بە پارتی کۆماری بەرهەڵستکاری سەرەکی داوە، وتیان بە ئاسانی دەتوانن پارەی پسوڵەکانیان بدەن، لەبەرانبەردا کاتێکدا 60.9٪ وتیان کە ناتوانن پارەی کارەبا و گاز بدەن.

جێی باسە، لە ساڵی 2021دا، بەهۆی نەدانی پارەوە، کارەبا و گازی 4.5 ملیۆن خێزان بڕدراوە و، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2022دا، بەهۆی کرێی زیاترەوە لەسەرەتای ئەمساڵدا، ئامارەکە زیاد بکات.

___

بۆکارئاسانی ڕەوەندی کورد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی سوید دەکەن

nusar1

فیستیڤاڵی ئەسپە ڕەسەنەکان لە ڕەقە

KDC

ڕوونکردنەوەیەک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW