KDC

داهاتی فرۆشتنی نەوتی كەركوك زیاتر لە 217 ملیۆن دۆلارە

هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له‌ مانگی رابردوودا زیاتر له‌ سێ ملیۆن به‌رمیل بووه‌ و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر له‌ 217 ملیۆن دۆلاره‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵاتدا بۆ مانگی حوزەیرانی 2021 گه‌یشتۆته‌ 86 ملیۆن و 765 هه‌زار و 589 به‌رمیل نه‌وت، به‌ داهاتی شەش ملیار و 141 ملیۆن و 77 هەزار دۆلار.

وه‌زاره‌ت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه‌ مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ سێ ملیۆن و 75 هه‌زار و 237 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه‌ له‌ توركیا.

نه‌وتی خاوی كه‌ركوك له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به زیاتر له‌ 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ و داهاته‌كه‌ی ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 217 ملیۆن دۆلار.

ئه‌وه‌ش زیاتره‌ له‌ مانگی ئایاری ئەمساڵ كه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك سێ ملیۆن و 60 هه‌زار و 913 به‌رمیل نه‌وت بووە بە داهاتی 199 ملیۆن دۆلار.

مانگی نیسان زیاتر لە دوو ملیۆن و 863 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە كەركوكەوە هەناردە كراوە و داهاتی نزیكه‌ی 177 ملیۆن دۆلار بووە، لە مانگی ئاداریشدا هه‌نارده‌ زیاتر له‌ سێ ملیۆن و 71 هه‌زار به‌رمیل بووە به‌ داهاتی نزیكه‌ی 195 ملیۆن دۆلار.

هه‌روه‌ها له‌ مانگی شوباتی 2021 هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك سێ ملیۆن و 772 هه‌زار و 428 به‌رمیل بوو به‌ داهاتی زیاتر له‌ 212 ملیۆن، له‌ مانگی كانونی دوه‌میی ئه‌مساڵیشدا سێ ملیۆن و 52 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كرا و داهاته‌كه‌ی گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 162 ملیۆن دۆلار.

لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه‌؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور ‌و خەبازە كه‌ لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به‌ حكومەتی عیراقیدان.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆبونەوە

nusar1

وێبیناری تایبەت بەیادی پەڕلەمان

KDC

بەریتانیا: یانەیەکی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چاوی لە یەکەمی خولەکەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW