KDC

وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا سەردانی ئۆکرانیا دەکەن

لەدوای پاشکەشەی هێزەکانی ڕوسیا لە باکوور و دەوروبەری شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا وەک سەرەتایەک بۆ دڵنیایی ئاسایشی ئۆکرانیا لەبەرانبەر دانوستانەکانی نێوان هەردوولا، کە لە ئەستەمبوڵ بەڕێوەدەچوو، لەوکاتەوە ڕێگای کرانەوە بۆ شاندی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا دەستەبەربووە، ئەمەش وەک هاوسۆزی و پشتگیری بەردەوامی بۆ ئۆکرانیا، ڕۆژانە سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەردانی کیێڤ دەکەن.

لەوچوارچێوەیەدا، زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، داوای لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کرد سەردانی ئۆکرانیا بکات، بەڵام وتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامدا رایگەیاند، لە ئێستادا شاندێکی باڵای ئەمەریکا لە وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ئۆکرانیا دەکات.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی و لوید ئۆستن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی کیێڤ بکەن.

ئەمەش پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەمەریکا هاوکارییەکی نوێی بۆ ئۆکرانیا بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار بە دابینکردنی چەکی قورس بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاندبوو.

لەلایەکی دیکەەوە زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، دوێنێ ئێوارە لە تونێلی میترۆکانی شاری کیێڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ئامادەیە ڕاستەخۆ دانیشتن لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا بکات، ئەوەش لەپێناو کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان بە ڕێگا دیپلۆماسی.

هەروەها زیلنسکی ڕایگەیاند ئەوە مانای ئەوە نییە کە دەمەوێت ڕاستەخۆ چاوم بە پۆتین بکەوێت، بەڵکو دانیشتنی ڕاستەخۆ بۆ ئەوەی ئەم ململانێیە بە ڕێگای دیپلۆماسی یەکلایی بکاتەوە، وتیشی: “ئێمە متمانەمان بە هاوبەشەکانمان هەیە، بەڵام متمانەمان بە ڕوسیا نییە”.

سۆران حەسەن

___

سویسرا: گردبوونەوەیەک لە شاری لۆزان بۆ پتشگیری لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەچوو

KDC

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن

KDC

“شانێک بەبن باری نیشتمانەوە” لە پەرتووکخانەی کۆنگرێس

KDC
KDC

FREE
VIEW