24,04
کۆنفدراسۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومانکردنی قەڵادزێ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
بەبۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومانکردنی شارۆچکەی قەڵادزی لەلایەن رژێمی بەعسەوە, کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی, پەیامێکی بڵاو کردەوە, کە تێیدا هاتووە ئەو تاوانەی دەرهەق بەو شارۆچکەیە کراوە , سەدان شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە, هاوکات سەری رێز و نەوازشیش بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە دادەنەوێنن و دوپاتی دەکەنەوە، کە ساڵانەیانەیاەەیاەەیاەەی
دەقی پەیامەکە:
لەیادی 48 بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا ساڵەی
ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس وەک کاری ھەمیشەیی لە 1974.04.24 بێ بەزەییانە بە بۆمب و ناپاڵم کەوتە بۆردومانی شاری قەڵادزێ و , لە ئاکامدا سەدان شەھید و بریندار و وێرانکردنی ئەو شارەی لێکەوتەوە , بەشێکی زۆر لە شەھیدان قوتابیانی زانکۆی سلێمانی بوون، کە ئەوکات زانکۆی سلێمانی لەو شارەبوو .
تاوانەکانی ڕژێمی ئەو سەردەمە, بەردەوامیان ھەبوو دەرھەق بە خەڵکی سڤیل, تەنیا لەسەر پێناسەی کوردبوون چەوسانەوە و پاکتاوی نەتەوەیی لە جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران و کاولکاری , ڕووبەڕووی ئێمەی کورد بووەتەوە.
Deutsch :.
کۆنفیدراسۆنی ڕەوەندی کوردستانی