KDC

گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ خاتوو بنار قەرەنی جەلال

ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر
خاتوو بنار قەرەنی جەلال …. وەکو خاتوونێك ئەزموونێکی چڕو پڕت هەیە لە نێو کۆمەڵگای کوردەواریدا .. چۆن تێکەڵ بوویت بەو جیهانەی کە لە نزیکەوە گوێ لە ئازارەکانیان بگریت .
هەموو کەسێک زوونی خۆی هەیە!- لە هەرسوچێکی ئەم جیهانە دابووم جێگەیەکی تایبەتی خۆم هەیە،ئەم جێگەییە تایبەتە بە لە زمانی جەستەدا پێی دەوترێت جێگەی کەسیەتی خۆم هەوڵم داوە شوێنێکی تایبەت بۆ خۆم دیاری بکەم و شوێنێک بۆ دەورووبەرم بناسم ،،.گفتۆکردنم لە گەڵ دەربارەی ڕۆڵی چەند ساڵەی کە ئەزموونم هەیەلە جیهانی کۆمەڵگەی کوردەواری، لە بوارەکانی ئافرەتان و منداڵان لە ڕەگەزی نێرو مێ دا بە پێی ئەو زانیارییەی خۆم خستۆتە روو بۆ بەڕێزتان ، کە ئەو چڕو پڕییەم وا لێ کرد ببم بە کەسێکی بینراو، بیستراو، نوسراو لە کۆمەڵگەیی کوردەواریدا. کەسایەتیم، تواناکانم ، ئازایی ، بوێری، دڵسۆزی ، دەست پاکی، ڕاست گۆیی، ماندوو بوون ،ئازاری زۆر باوەڕپێکراویم گەشەی مێشک و دەروونی قوڵ بوونەوە بەرەو زیاتر بەم جیهانەدا.بەرەهەمەکان و پڕۆژەی زیاتر و خوێنەری لە بورەکانی سیاسی،کۆمەڵناسی،ئافرەتان ، ژینگە ،تەندروستی، منداڵان،یاسایی،ڕاگەیاندن…………..هتد
من لێرەوە پرسیارەکانم لە خاتوو بنار قەرەنی دەکەم تاوەکو وەکو گفتوو گۆیەکی کراوە وەڵامم بداتەوە .
١. لەهەر قۆناغێك یان پرۆسەی کارو چالاکی ئەدەبی وڕۆشنبیری جێگا پەنجەی بەڕێزتان دیارە .. ئەو ئاستەنگانە چین کە زەحمەتی مرۆڤی تێدا دەبینرێت .

  • پڕۆسەی خزمەتکردنم لە وێناو ڕەنگ لە سیاسی و حکومەت، ڕۆڵی خزمەتی سیاسیم (۱۷) ساڵە لە قوتابیان،ئافرەتان، بارەگای لقی ۱٦، تاکو ئێستا بەڵام لە کاری حکومیم ڕۆڵم گێڕاوە لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی شاری هەولێر ۷ ساڵ لە بەشی ڕاگیراوی پیاو کاری خەتم و سەردانیکردنی ڕاگیراوان کارم کردوە ئەوکات بەڕێز (عقیدی ماڤپەروەر خسرۆ غاز)ی بەڕێوەبەر بوو لەم بەندییە. دواتر گواستنەوەم بۆ بەڕێوەبەراییەتی پۆلیسی گشتی هەرێم/لە بەشی کاڕگێڕی نوسەری کۆمپیوتەر بۆ مۆڵەتی دەرەوەی کوردستان بۆ ڕێپێدراوان و کارمەندان بووئەوکات بەڕێز لیواء بەختیار بابان و دواتر بەڕێز لیوای ماڤپەروەر( تارق احمد ابراهیم)بەڕێوەبەری کاڕگێری عقیدی ماڤپەروەری (ایدریس مامند پیرباڵ).دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر/ بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی/وەک بە فەرمی بۆ ڕاگەیاندنی ڕێنمایی و ئامۆژگاری بەسود بۆ قوتابخانەکانی شاری هەولێر. لەئاستەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی کچان و کوڕان بۆ چارەسەرکردن لە تاوان و کەمکردنەوەی تاوان و تاوانکاری.بەڕێز (عقید حکیم )بەرێوەبەرە لەم بەشەدا.بەربەستەکانی من هەستپێکراوی تاک لە کۆمەڵگەدا چالاکی ، دڵ سافی ،ڕاستگۆیی ، شاراوەیی ،زیرەکی، ڕێگریکردن لەو مەبەستانەی من هەم بوو خواست نەبوون لەبەرامبەر لە خزمەتکرم پێش بکەوم ، پیاو سالاری و یان ئەوە ئافرەتە و چۆن ئەوشایستەی ئەوپلەیەنیەوکە پێی بدرێت و خافڵاندن و سەبرگرتن ،راوەستانو تەنها خزم و خزمایەت، برادەرایەتی، احراج کردن، ئەگەر بۆشایی لە هەر شوێنێک هەبواییە ڕاستەو خۆی خزمێک یاخود کەسە نزیکە کانی خۆیان جێگیریان دەکرد. بەخیلی بەمن ئەبرد ئەی او هەموو خزمەت و ماندوو بوون و هەوڵدانم بۆکێ کردوە بۆ خۆم یان بۆ کۆمەڵگەی کوردەواری بووە؟؟؟؟……….. ( 11)ساڵە سەر بەوەزارەتی ناوەخۆم.کارم کردووە لەم شوێنانەی ئاماژەم پێداوە لەسەروە. گرنگی پێنەدان بە کەسی سەرکەوتوو.
    ٢. لە نێو ئەزموونەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان چی پێ بەخشیویت وە چ هەنگاوێکی زانستیت نا لەو بوارەدا .
  • ئەزموونی بواری قوتابیان لەسەرەتادا لە(۲۰۰٤)دەستم پێکردووە ئەو ئاستانەی تیادا تێپەرم کردوە بە پێی کات و ساڵ پلەی ئەندام، نوێنەری قوتابیان، ئەندام لێژنە، بەرپرسی لێژنە، بوومم لە قوتابخانەی زۆزان و فریشتەی کچان ئەوکات گولیزەر خان بەڕێوەبەر بوو. بەڕێزان(سەروەت فقێ) بەرپرسی قوتابیان بوو لە قوتابخانەی زۆزان و فریشتەی کچان بەڵام ئێستا ئەندام لقی ۱٦ی هەولێرە، لە گەڵ بەڕێزیان خاتوو (عیشان خان) پارێزەر ئێستا وە کاندیدیش بوو بۆپەرلەمانی ئەنجوومەنی پارێزگا لەڕابردوودا، بەڵام دەرنەچوو لەم پڕۆسەیدا،محمد شێروانی بەرپرسی قوتابیان بووم لەسنوری دەشتی هولێر لە ئامادەی کچان بە ناوی قوتابخانەی مرواری کچان من لەژێر دەستی ئەم بەڕێزانە کارم کردوە لە قوتابیان. ئەزموونێکی زۆر و ماندوو بونێکی زۆر، ئازارێکی زۆر بەڵام بەداخەوە. کارەکانمان لە قوتابیان گەشتی زانستی و گەشتی پراکتیکی بوو مەراسیمەکانی ئافرەتان و یادە و بۆنەکانی قوتابیان وئارامی بە قوتابیان کێشەی قوتابیان لە قوتابخانەکان وەک کارەبا و ئاو جێگایی نوێژو پەردان بە توێژەر و گرنگی دان بە مامۆستایان و قوتابخانە و وەرزش و دەست ڕەنگینی وە لە کاتی زانکۆش دا هەڤاڵ ژێگر و بەڕێز گۆران ابراهیم بەرپرسی بوون لە زانکۆدا.
    ٣. لە کۆمەڵگەی کوردەواری لەم سەردەمەدا ئەو هەنگاوانە چین ، کە مرۆڤی ڕۆشنبیر پێویستە بیهاوێژێت ؟
  • لەم سەردەمەدا مرۆڤی ڕۆشنبیر ئە و هەنگاوانە پێویستە بیهاوێژێت ئاگادارکردنەوەی کەسێکی باش و دڵسۆز کە پێی ی خۆش بێت ئەو کەسە سەرکەوێت لە بووارەکی خۆی . بەرژەوەندی بوێت ئەگەر نا لە کۆمەڵگەی کوردەوەری پلان نیە بۆ هەنگاو هاوێژی بەڵام لایەنی پەیوەندیدار دەتوانێ بیکات دەتوانێش نەیکات بۆ ئەنجام دانی ئەم پلانە هەیان بێت، خستنەرووی بۆ بکەن بەڕێزیان بەدوا ناردنی کەسی ڕۆشنبیر دوورخستنەوە لەم جەنجاڵی یە ، بەڕێزیان ڕێگە چارەکی گونجاوە بۆ سود گەیاندنی لینی کەسی ڕۆشنفکرو ڕۆشنبیرو حکومەت بۆ سودگەیاندن و پێشکەوتن بە کۆمەڵگا تاکی ڕۆشنبیر بتوانیت مرۆڤ بە ئازادی هەنگاو بهاوێژی تەنها بەڕێکردنە و ستراتیژی نیە هەنگاوەکان دیاری نەکراوە بۆ لایەنی پەیوەندی دار واتا خواروو دیاریکراوی نەداوە هۆشیاری نەداوە بۆ ئەم جۆرە کەسانە چونکە ترسانە لە کورسیەکانی خۆیان … !
    ٤. پێت وانییە خاتوو بنار کۆمەڵگای کوردی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە ، لە کۆمەڵێك ڕەهەندەوە .
  • ئەو ڕەهەندانەی گۆڕانکاریانەی بەسەر کۆمەڵگەیی کوردەواری داهاتووە لە ئاستێکی مامناوەندە لە ڕەهەندی کوردەواریدا پێشچوون لە باڵەخانە و قوتابخانەو مزگەوت و شەقام بیمەی تەندروستی، کشتوکاڵ، پیشەسازی، بیناسازی خراواتە بواری جێبەجێکردن بەڵام ئێمە پاک ڕاگرتنی ژینگە مان پێویستە لە دوکەڵ کارگەکان دور لەناو شار دروست بکرێن چونکە هەندێک لەگوندەکان کەوتۆتە بواری ماستەر پلان بۆ فراوانکردنی شاری هەولێر ، جوانکردنی شار بە گوڵ و گوڵزارو سەوزایی ، شوێنی یاری بۆ منداڵان، گرنگە پۆڵێنکردنی دەزگاکانی حکومەت پلانی دەوێت بۆ پۆلین کردنی پێویستە بکرێت ،گرنگی دان بە گوند ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان وەک بیری لێدان و شەبەکەی ئاو کارەبا ، دروستکردنی باخچەی ساوایان ، قوتابخانە ، کردنەوەی خول و هۆشیاری بۆ گوندەکان نەکراوەو، بەڵام چاکسازی بەردەوامە و بەکەم کردنەوەشی سەرکەوتوو بەدەست دەهێنن، ڕێگادان بەدروستکردنی خانوو لە گوند بۆ ئەوەی خەڵک لە هەژاری ڕزگاری بی سودێکی تریش بۆ حکومەت و ئەرکی سەرشانی حکومەت کەم بکرێتەوە لە نشتەجێبوون و ڕزگار بون لەکرێچی و جەنجاڵی شار و دوور کەوتنەوە لە نەخۆش و پارێزگاری ژینگەپارێزی تەندروستی و گواستنەوەی بار هەڵگری و گواستنەوەی خەڵگ بە پاس و دابینکردنی خەتی پاس و تکسی و جوڵە جوڵی خەڵک بازاڕ گەرم دەکات ئاراستەکان جێ بەجێ دەبێت مزگەوت و هۆڵ بۆ پرسەو بۆ ڕۆشنبیرو سەنتەری توێژینەوە ستراتیژی لە گوند .
    ٥. دیدەو تێڕوانینی بەڕێزتان چی یە بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە جیهانی دەرەوەدا .
  • لە دەرەوەی کوردستان بۆکۆمەڵگەی کوردەواری سسیتەمێک هەبێ هێزو دەسەڵات و پەیوەندی بۆ پتەو کردنی ڕەگی کورد جێگیر بکردرێت لە وڵاتانی زلهێزدا .
    ٦. لەم کاتەدا پێویست نی یە ، ئافرەتان و خانمان سەنتەرێکی توێژینەوەی ئەکادیمی ستراتیژی کۆمەڵگاییان هەبێت ، بەڵکو بەشەکانی تریش .
  • بەڵکو بەدڵنیایی ئافرەتان سەنتەرێکی توێژینەوە ئەکادیمی ستراتیژی کۆمەڵگاییانە هەبێت و بە بەشەکانی تریش. ستراتیژی واتا جۆرە پلانێکی درێژ خایەن بێت و چۆن کارێک بەڕێک و پێکی ئەنجامی بدەی بریاری لەسەر بدەی هەموو کارێک ستراتیژی خۆی هەیە. بۆ نموونە تۆ بتەوێت ماست دروست بکەی یاخود هەوێن بکەی دەبێت ئەو ماستەی ئەتەوێت دەبێت هەمان جۆر ماست پێت تۆ هەوێنێ ماستەکە دەکەیت هەوێن برێک لە ماستەکەی خۆیەتی دەبێت ئەوەندەی پێویستە ئەوەندە شیرەکە بکوڵێنی نەک زیاتر بکوڵێنی و یاخود دوو کیلۆت پێویستە تۆ بچیت سێ کیڵو بکوڵێنی دواتریش جێگای دەفرەکە نابێتەوە چونکە تۆ دوو کیڵۆت پێویست بووە لەم کاتەدا ، دەبێت کاتی کوڵان زیاتر نەبێ دەفرەکە فافۆن بێت نەک لاستیک ئەگینا بۆن و تام و چێژی نابێ ئەم ماستە چەند کاتت پێ داوە، پێش ئەوەی شتێک فێر ببی، بڕۆ فێرببە و وەربگرە.واتا ستراتیشی ئافرەت، یاخود مرۆڤ ئەوەیە هەوێنی هەبێ نەک بێ هەوێن و کوڵاندنی شیر، ئینجا دروست و تەندروست دەبێ سەرکەوتوو بەدەستدەهێنێت لە کارەکانی دا.ژنانیش دەتوانن مافەکانیان بەدەست بهێنن، بەسەلمێنن لە کۆمەڵگەیی کوردەواری لەڕووی ئازادی، ترس، دڵەڕاوکێ، متمانە بەخۆ بوون وەئەوکاتیش دەتوانن چیرۆکی ژیان بۆ مندڵان بەبێ جیاوازی لە ڕگەزی نێرو مێدا بکرێت ئەوکات پێی دەوترێت یەکسانی لە مرۆڤ ژنان وا پەروەردەی منداڵەکنیان بکەن .
    ٧. هەنگاوەکان و پلانەکان وئاواتەکانی بەڕێزتان چین بۆ داهاتووی ئافرەتانی کوردستان
  • هەنگاوو پلان بۆ داهاتووی ئاواتی ئافرەت لە کوردستان. ئاواتەکانی ئافرەت جیاکاری هەیە دیزاینکردنی شێوازی ستراتیژی و پلان لە هەنگاوەکانی چییە؟ بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە زیندان باشترین فەزایە بۆ ناسینەوەی شەخسی،روونکردنەوەی ڕۆڵی ئافرەت و هۆشیاریی جێندەر لە جۆری کۆمەڵایەتی و هۆشیاریدان بۆ جێندەر لە کۆمەڵگەداو پێشێکردنی ماڤ و حەقی شەریعی و یاساو ڕێساکان و خاوەن کۆمپانیا..هتد. ئاواتەکان بەتێڕوانین و دیدگاو ڕای ئافرەتان جیاوازە هەر ئافرەتێک ئارەزووی خۆی هەیە پێویستە لە سەر ئارەزووەکان پلان و ستراتیژی بکرێت ئەوەش دەبێت دەستگرتن و کەسانی شارەزاوو پسپۆرو لایەنی پەیوەندیدار ئەم پلانە بخاتە روو خستنە رووی بۆ بکرێت بۆ نموونەمن حەزم لە خزمەتکردنی ڕێبازی پارتی و بارزانی هەڵگری بڕوانامەی باڵا وەکو دکتۆرا هەیە بەڵام ستراتیژیەتی ئەوێت کێ بیکات نایزانم!کە ئافرەت سەلمێنراوی ڕاستی وێنای نیشانی کۆمەڵگای دا بە خەڵک پێویستە کار لەسە ئەم ئافرەتانە بکرێت، چونکە ئافرەت هەیە بوارێکی تەواو کردووە بەڵام شارەزایی لە بوارێکی تر هەیە چونکە حەز ستراتیژی دروست و تەندروستی دەکات لە کوردستا ئەگەر ئارەزوو نەبێ ئارەزووش درووست نابێ،پلان زۆرە پلانی بۆ ئامانێکی دیاریکراو ڕێبازێکی دۆز بۆ پێشەوە چون لێژنەو بەدواداچوونکردن لەسەری بەبەردەوام ئەنجامان دەست دەکەوێت بۆ ئەم مەبەستەی ئافرەتان، ستراتیژی بەگشتی بریتیە لە کۆمەڵێک سیاسەتی ڕێگەو پلان بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی کۆنتڕۆڵ کراو لە بە کەمترین کات و هەوڵدان دابینکردنی سەرچاوەکان. ئەو ئافرەتانەی ڕێگەو شوێنیان بۆ دیاری نەکراوە تاکو ئێستا سەرو و هۆشیاری نەدراو وە ئەزموونێکی زۆریشی هەیەو وون بووە بەداخەوە لە کۆتای لەدڵسۆزی بابەتەکەم بە تێرو تەسەڵی روونکردۆتەوە .
    بنار قەرەنی
    هەڵگری بڕوانامەی /کۆمەڵناسی/ڕاگەیاندن

___

لەیادی 44یەمین ساڵەی کۆچیدوایی مەلا موستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

لاپەرەیەکی گەشی سلێمانی لە خۆشەویستی بارزانیدا

nusar1

ڕێکخراوە ناحکوومییەکان: گۆڕینی ناوی فەیسبووک هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە ئابڕووچوونەکانی

KDC
KDC

FREE
VIEW