KDC

زیلینسکی سێ پێشنیاری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لە شاری ماریۆپۆل دەکات

نووسینگەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ پێشنیاری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لەشارە کەناراوەکەی ماریۆپۆل کرد، کە زۆرینەی هێزەکانی ڕوسیا دەستیان بەسەریدا گرتووە.

بەگوێرەی راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، میخایلۆ پۆدۆلیاک، پێشنیاری سەرۆکایەتی ئەم هەنگاوانەی دەگرێتەوە :ئاگربەستێکی ڕاستەقینە بۆ ئیستەر لە ماریۆپۆل ڕابگەیەنرێ و، دەستبەجێ ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ خەڵکی مەدەنی دابین بکەن، ڕێکبکەون لەسەر خولی تایبەتی دانوستانەکان، تا ئەوکاتەی زیندانییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.

هەر ئەمڕۆ یەک شەممە، ئەمین عەواد، ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆکراینا، داوای وەستانی دەستبەجێ شەڕی لە ماریۆپۆل کرد بۆ ڕێگەدان بەو هاوڵاتیانەی کە گیریان خواردووە و رزگار بکرێن.

عەواد لە راگەیەندراوێکدا وتی: “ژیانی دەیان هەزار کەس بە ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەن لە شاری ماریۆپۆل لە مەترسیدایە، پێویستە لە ئێستادا شەڕ بوەستێنن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک هەتا زیاتر چاوەڕێ بکەین، ژیانی خەڵک لە مەترسیدایە، ئەوان دەبێ ئێستا لەوێ نەمێنن.

جێی باسە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، کە 100 هەزار هاوڵاتی لەو شارەدا گیریان خواردووە.

___

پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەگەڵ خۆیاندا 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان بۆ ئەڵمانیا هێناوە

nusar1

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا :هێرشەکەی سەر شاری هەولێر تیرۆریستییە

nusar1

بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نێوەندی چاکسازی منداڵانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW