یەكەم گەشتی راستەوخۆی دۆسلدۆرف ـ سلێمانی ئەنجامدرا، پارێزگاری سلێمانیش دەستپێكردنی گەشتی بیگاسۆس ـ سلێمانی لەمشەوەوە ڕادەگەیەنێت.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” بە هەماهەنگی و بە پشتیوانی كۆمپانیای خۆماڵی گەشتەكە ئەنجامدراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەدوای كۆرۆناوە هاتە ئارا، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دروستكردنەوەی ئەم هێڵانە”.
بە وتەی پارێزگاری سلێمانی:” ئەمڕۆ سەرنشین و گەشتیارەكان ڕاستەوخۆ لە دۆسلدۆرف توانیان گەشت بكەن بۆ سلێمانی، هەفتانەش ئەم هێڵە دو گەشتی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ ئەڵمانیا”.
هەر لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەدا هەڤاڵ ئەبو بەكر وتی:”لە ئەمشەوە گەشتەكانی هێڵی بیگاسۆس ڕاستەوخۆ لە سلێمانیەوە دەست پێدەكەنەوە و هیوادارین گەشتی ڕاستەوخۆ لێرەوە بكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا”.
كەمێك پێش ئێستا گەشتیاران و سەرنشینانی بەیەكەم گەشت لە شاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیاوە گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.