KDC

تورکیا: سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر عوسمان کاڤالادا سەپەند

13یەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئیستەنبوڵ، وێڕای هەموو داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنی، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر چالاکوان و بازرگانە بەرهەڵستکارەکەی ئەردۆغان، عوسمان کاڤالادا سەپاند.

دانیشتنی دادگای جیزی، 13یەمین دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەکانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو و، تییدا دوای کەیسی پارێزەری تۆمەتباران، بڕیاری دادگا زیندانیکردنی هەتاهەتایی عوسمان کاڤالایدا.

دادگا سزای 18 ساڵ زیندانیکردنی تۆمەتبارەکانی دیکەی وەک، موشێلە یابێجی و گدیم ماتەر و هاکان ئاڵتەنای و ماین ئوزەردین و، کان ئاتەلای و تیڤۆن کەهرمان و عەجیت عەلی ئەکمێکجی دا، بەتۆمەتی یارمەتیدان لەتاوانی هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی ڕژێم.

کەیسی کاڤالای لەدایکبووی پاریس، کە بە چالاکوانێکی فراوانی کۆمەڵگە ناسراوە، کاریگەری زۆری لە پەیوەندی نێوان تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژئاوا کردووە.

عوسمان کاڤالا لە ساڵی 2017ەوە لە زینداندایە و، بانگەوازی باڵیۆزەکانی 10 وڵات بۆ ئازادکردنی لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی دیپلۆماسی نێوان رژێمی ئەردۆغان و وڵاتانی ڕۆژئاوا.

___

ئیدارەی بایدن پلانی نیشتەجێکردنی 55 هەزار پەنابەری ئەفغانی هەیە

KDC

ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا سەردانی پێرڤین جەمیل پاشا کچی ئەکرەم جەمیل پاشایان کرد

nusar1

خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا

nusar1
KDC

FREE
VIEW