KDC

پێشبینی دەکرێت ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا بۆ 8,3ملیۆن کەس بەرزبێتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات، کە ژمارەی ئەو پەنابەرە ئۆکرانیانەی لە وڵاتەکەیان هەڵاتوون بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیا لە 24ی شوباتەوە، بگاتە نزیکەی 8.3 ملیۆن کەس و، ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەی ئێستای پەنابەرانی ئۆکرانی 5.2 ملیۆن کەسە.

ئەسۆشیەتدپرێس بڵاویکردەوە، کۆچکردنی بەکۆمەڵ لە چاوەڕوانییەکانی ئاژانسی جنێڤە، کە وەک گەورەترین قەیرانی پەنابەری ئەوروپا وێنای کردووە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە، پلانی وەڵامدانەوەکە یارمەتی ئەو پەنابەرانە دەدام کە بەرەو وڵاتانی دراوسێ ڕادەکەن، لەوانە هەنگاریا، مۆڵدۆڤا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا و، هەروەها بێلاڕوس و بوڵگاریا و کۆماری چیک.

هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی ئەوە دەکات، نزیکەی 8 ملیۆن کەس لەناو ئۆکرانیا ئاوارە بوون، کە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 44 ملیۆن کەس بووە و، 13 ملیۆنی دیکەش لەو ناوچانەی کە تووشی جەنگ بوون لە ئۆکرانیادا گیریان خواردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی ڕاگەیاند، کە داواکارییەکی بەپەلەی زیاد کردووە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی مرۆیی بۆ نزیکەی 8.7 ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا بە تێچووی 2.25 ملیار دۆلار.

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتی: “زیاتر لە 2.25 بلیۆن دۆلار پێویستە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی ئۆکرانیا دابین بکرێت، زیاتر لە دوو ئەوەندەی 1.1 بلیۆن دۆلار پێویستە، کاتێ لە 1ی ئازاردا داواکارییەکەمان دەستپێکرد، دوای ئەوەی شەڕ دەستی پێکرد” هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە لە ناو ئۆکرانیادا، بە 12 ملیۆن بۆ 15.7 ملیۆن کەس زیادی کردووە.

___

زانیاری نوێ لەسەر دابینکردنی مووچەی پەنابەرانی یۆنان

KDC

داهاتی فرۆشتنی نەوتی كەركوك زیاتر لە 217 ملیۆن دۆلارە

KDC

بێکهام :یاری پاریس و ڕیاڵ مەدرید خەونێکە بۆ هەر هەوادارێک

nusar1
KDC

FREE
VIEW