KDC

پرۆفایلی تێری هێنری

بەشی دووەم


لە ٢٥ ـی حوزەیرانـی ٢٠٠٧ ، یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیز ھەموانی توشی شۆک کرد و یانەی ئارسێناڵی بەجێ ھێشت و رووی کردە خولی لالیگای ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ھەرێمی کەتەلۆنیا لەبەرامبەر ٢٤ ملیۆن یۆرۆ و بۆماوەی چوار سآڵ و بە مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ ،ھێنری بەھۆی کێشەکانی ئارسیناڵ ـەوە و دیار نەبوو چارەنوسی ئارسین فینگەر بڕیاری ـدا یانەی ئارسیناڵ بەجێ بھێڵێت و لەگەڵ یانەی بارسێلۆناش لە باڵی چەپ یاری دەکرد ،

وەرزی یەکەم لە کەتەلۆنیا یاریزان ھێنری لە جڵ و حەوت یاری بەژداری کرد و نۆزدە گۆڵی تۆمار کرد و یانزە گۆڵی دروست کرد ،

کەجی وەرزی دووەم ئاستی زۆر بەرزتر بوەوە و لە چل و دوو یاری بیست و شەش گۆڵی تۆمار کرد و دوانزە پاسی ـدا (گۆڵی دروست کرد ) ،

بەڵام لەوەرزی سێیە ئاستی زۆر دابەزی و لەسی و دوو یاری بەژداری کرد کەچی تەنھا چوار گۆڵی تۆمار کرد و سێ گۆڵیشی دروست کرد ،

لەکۆتایی ـدا ھێنری لە بارسا لەو سێ وەرزە ـدا ١٢١ یاری ئەنجام ـدا و ٤٩ گۆڵی تۆمار کرد و ٢٦ گۆڵیشی درووست کرد .

ھێنری بۆ یەکەم جار لە مێژووی ـدا توانی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەست بھینێت دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٨-٠٩ لەسەر حسابی یانەی مانچێستەر یوونایتد بوونە پاڵەوان

یاریزان ھێنری یانەی بارسێلۆنای بەجێ ھێشت و ڕووی کردە خولی ئەمریکا کە ناسراوە بە (MLS) , لەڕێکەوتی ٢٥ـی مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٠ تێری ھێنری واژۆی لەسەر گریبەستێکی یانەی نیو یۆڕک ڕید بۆڵسی ئەمریکی کرد و بوە یاریزانی ئەو یانەیە ، ھێنری بووە دووەم یاریزان لە دوای دێڤد بێکھام کە پەیوەندیان بەو خولەوە کردوبوو ،یەکەم یاری بۆ ھێنری لەبەرامبەر یانەی ھۆستۆن بوو لە دوای شەش ڕۆژ لە واژۆ کردنی گریبەستەکەی و لە ویاریە ـدا یانەکەی توشی بەرامبەر بوون ھات بە دووگۆڵ کە ھەردوو گۆڵەکە ھێنری درووستی کرد ،یەکەم گۆڵی تێری لەگەڵ نیو یۆرک ڕید بۆڵس دەگەڕێتەوە بۆ بیستو ھەشتی ئۆگەستی ٢٠١٠ کاتێک لەیانەی سان جۆسێیان بردەوە بە دوگۆڵی خاوێن ، لەیەنایەری ئەم ساڵ ٢٠١١ ھێنری گەڕایەوە شاری لەندەن و لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ دەستی مەشق کردن کرد بەڵام وەک میوان و دەیویست پارێزگاری لە توانای جەستەییەکەی بکات .

ھێنری بەبەڕی ٢,٠٠٠ دوو ھەزار دۆلار سزا درا بەھۆی ئەوەی بووە ھۆی پێکانی گۆڵپارێز و یاریزانی یانەی داڵاس کیڤن ھارتمان لە ڕێکەوتی ١٦ ـی ئۆگەستی ٢٠١٠ دوای ئەوەی لەکاتی ئاھەنگ گێرانی دوا تۆمار کردنی گۆڵێک .

کاروانی وەرزشی تێری ھێنری لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەرەنسا زۆر باش بوو و دەستکەوتی گەورەشی بەدەست ھێناوە ، سەرەتای دەست پێکردن و بانگێشت کردنی بۆ یاریە نێودەوڵەتیەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٧ شان بەشای ھاوڕێی و ھاوپیشەکانی وەکوو ویلیام گالاس و داڤید تریزیگێ ، ڕاھێنەر ئیمێی جاکیە زۆر سەرسام بوو بە ئاستی ھێنری و بانگێشتی ڕیزی ھەڵبژاردەی فەرەنسای خوار تەمەن بیست ساڵانی کرد و یەکەم یاری نێو دەوڵەتیشی لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی باشوری ئەفریقیا بوو لە ئۆکتۆبەری ھەمان ساڵ واتا ١٩٩٧ کاتێک ھەڵبژاردەی فەرەنسا یاریەکەی بردەوە بەئەنجامی ٢-١ . دوات ڕاھێنەر ئیمێی ھێنری ناردە ھەبژاردەی یەکەم و بەژداری پێ کرد لە جامی جیھانی ١٩٩٨ کاتێک فەرەنسا لە یاری کۆتایی لە ھەڵبژاردەی بەرازیلی بردەوە بە دووگۆلی زیدانی گۆڵێکی پیتی .

ھێنری بە گۆلکاری مێژووی ھەڵبژاردەی فەرەنسا دێتە ناسان بە کۆی ٥١ گۆڵ لە کۆی ١٢٣ یاری و بەڕێژەی ٠.٤٢ گۆڵ لەھەر یاریەک ـدا .

خولی فەرەنسی یەک جار ١٩٩٦–٩٧
جامی فەرەنسا یەکجار ١٩٩٧
خولی پریمەرلیگ دووجار ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤
جامی یەکێتی ئینگلتەرا دووجار ٢٠٠٢, ٢٠٠٣, ٢٠٠٥
قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا دووجار ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤
خولی ئیسپانی دوو جار ٢٠٠٨–٠٩, ٢٠٠٩–١٠
جامی شای ئیسپانی جارێک ٢٠٠٨–٠٩
جامی سوپەری ئیسپانی جارێک ٢٠٠٩
خولی یانە پاڵەوانەکان یەک جار ٢٠٠٨–٠٩
جامی سوپەری ئەوروپی جارێک ٢٠٠٩
جامی جیھانی یانەکان جارێک ٢٠٠٩
جامی جیھانی (مۆندیال ) جارێک بدەستی ھێناوە و یەک جاریش دووەم بوو ١٩٩٨; -: ٢٠٠٦
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا جارێک ٢٠٠٠
جامی کیشوەرەکان یەک جار ٢٠٠٣
ناوی لە ھەڵبژاردەی یۆفا ھاتووە لە ساڵی : ٢٠٠٠ گۆڵکاری جامی کیشەوەرەکان بوو لە سآڵی : ٢٠٠٣ بەدەست ھێنانی تۆپی زێڕینی جامی کیشوەرەکان : ٢٠٠٣ ناوی لە تیمی جامی جیھای ھات لە مۆندیالی: ٢٠٠٦ باشترین یاریزانی لاوی خولی فەرەنسی : ١٩٩٦–٩٧ باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی : ٢٠٠٢–٠٣, ٢٠٠٣–٠٤ ھەڵبژێردراو بۆ خەڵاتی باشرتین یاریزان : ٢٠٠٤, ٢٠٠٥ ھەڵبژێردراو بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی : ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤, ٢٠٠٤–٠٥, ٢٠٠٥–٠٦. باشترین یاریزانی ئەوروپا : ٢٠٠٣, ٢٠٠٦ پێکھاتەی نموونەی خولی ئینگلیزی بۆ ساڵ : ٢٠٠١, ٢٠٠٢, ٢٠٠٣, ٢٠٠٤, ٢٠٠٥, ٢٠٠٦ باشترین یاریزانی ساڵ لە ئینگلتەرا : ٢٠٠٢–٠٣, ٢٠٠٣–٠٤, ٢٠٠٥–٠٦ باشترین ھێرشبەر : ٢٠٠٦ ناوی لە تیمی یۆفا : ٢٠٠١, ٢٠٠٢, ٢٠٠٣, ٢٠٠٤, ٢٠٠٦ باشترین یاریزانی فەرەنسا : ٢٠٠٠, ٢٠٠٣, ٢٠٠٤, ٢٠٠٥, ٢٠٠٦ ھۆڵی ناودارنی ئینگلیزی : ٢٠٠٨ تۆمارکردنی جوانترین گۆڵ بەڕیتانیا : ٢٠٠٣ باشترین یاریزانی مانگ لە خولی ئینگلیزی : لە مانگی April ٢٠٠٠, سێپتەمبەر٢٠٠٢, جێنیوەری ٢٠٠٤, ئەپرێل ٢٠٠٤ فیفا ١٠٠ یاریزان تایم ١٠٠: ٢٠٠٧ دەساڵ لەسەر یەک بەژداری لە خولی ئینگلیزی کردووە لە ٢٠٠٠ -٢٠١٠ جیاواز

میدالیایی ناپۆلیۆن پۆنابێرت کە تایبەتە بە ئەفسانەکان : ١٩٩٨

___

نرخی بەرمیلێ نەوت 130دۆلاری تێدەپەڕانێت

nusar1

چیرۆکی سنوری 1997چیە؟داوایەکی ڕووسیا لەوبارەوە چۆنە؟

nusar1

پڕۆفایلی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW