KDC

تورکیا: 177ئەکتەری سینەمایی سزای عوسمان کاڤالا و هاوڕێیانی بە نایاسایی ناودەبەن

لە بەیاننامەیەکدا 177 ئەکتەری سینەمایی سزای عوسمان کاڤالا و هاوڕێیانی بە نایاسایی ناو دەبەن

بەیاننامەیەکی هاوبەشی ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردنی حوکمە ناڕەواکانی دادوەری دژی چالاکوانانی مەدەنی، عوسمان کاڤالا و ئەوانی دیکە لە کەیسی ڕووداوەکانی جیزی لەلایەن 177 ئەکتەری سینەمایی واژۆ کراوە.

کاردانەوەکانی بەرپەرچدانەوەی حوکمە دادوەرییەکانی ئەم دواییە بەردەوامن لە کەیسی ڕووداوەکانی جیزی، کە لە زیندانی هەتا هەتا 18 ساڵ زیندانی بوون.

لە درێژەی لێدوانە هاوبەشەکەدا بە ناوی “ئەکتەرانی سینەمایی دووپاتی دەکەنەوە ئەو زوڵمە دەبینن”، واژۆکەران ڕایانگەیاندووە، کە سزای هەتاهەتایی عوسمان کاڤالا و، زیندانیکردنی 18 ساڵ بۆ هەریەکە، لە مۆشێلە یەبەجی، گدیم ماتەر و هاکان ئاڵتنای، ماین ئوزردین و ئاتالای و تایوون کهرمان و عەجیت عەلی ئەکمکجی، کە پیشتر لە هەمان تۆمەتەکان بێبەری کرابوون، نادادپەروەرانە بوون و جەختیان لەوەکردەوە، کە ئەو سزایانە ڕەتدەکەنەوە، چونکە هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نەبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەستووری خۆیان بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە بەکارهێناوە، بە تیرۆریست پۆلێنیان بکەن و سزایان بدەن.

___

دکتۆر عەلی گۆران: سیستمی تەندرووستی هەرێم پاشماوەی بەعسە و بەسەرچووە، پێویستە بونیاد بنرێتەوە

KDC

ئازمان ھونەرمەندێکی گەنج لە تاراوگە

KDC

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەو بارەگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستیپێکرد

KDC
KDC

FREE
VIEW