KDC

ئۆکرانیا پلانی هەیە ،کە گەمارۆدراوانی ئازۆفستال لە ماریۆپۆل چۆل بکات


دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند ،کە پلانیان هەیە ،ئەمڕۆ هەینی لە ڕێی کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی گەماردراوانی کارگەی ئازۆڤستال کە شاری ماریۆپۆل چۆڵ بکەن
ئەمەو سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ,پلانێک هەیە ،کە لە ڕێی کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی سەدان هاوڵاتی مەدەنی کە ئافرەت و منداڵیان لە نێودایە لە کۆمەڵگەی پیشەسازی پۆڵای ئازۆفستاڵ ی گەماردراو چۆلبکەن

لەلایەکی ترەوە وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بۆردومانی کیێڤ لەکاتی سەردانی ئەنتۆنی گۆتیریس بۆ ئۆکرانیا ڕایگەیاند ،کە شاندی ناوبراو هەمویان سەلامەتن ،و بۆردومانکردنی کیێڤ لە کاتی سەردانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو ساتەدا شاندەکەی توشی شۆک کردووە

ئەمەو ساڤیانۆ ئابرو، وتەبێژی نووسینگەی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسای ڕاگەیاند ،ڕاستە ناوچەیەکی جەنگییە، بەڵام ئەوە جێی سەرسوڕمانە لە نزیکن ئەو بینای شاندەکە نیشتەجێبوون ،موشەک باران کراوە و سێ کەسیش بریندار بوون

هەروەها ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی بۆردومانی کیێڤ لە کاتی سەردانەکەی ئەنتۆنیۆ گۆترێسی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پایتەختی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ،بۆردومانەکە بەمەبەست کراوە و بۆ دابڕانی کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.

زیلینسکی لە ڤیدیۆیەکی تەلگرامدا وتی : “ئەمە ئەوە نیشانی دەدات کە هەڵوێستی ڕوسیا لە بەرامبەر دەزگاو دەسەڵاتەکان و پێگەی ڕاستەقینەی لەسەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ،کە چۆن کاری زیاتر لەسەر دابڕاندنی نەتەوەیەکگرتووەکانە لە کاروباری نێودەوڵەتی دەکات

سۆران حەسەن

___

ژنەکوردێکی شاری کۆبانی لەسنوری نێوان ئۆکرانیا و پۆڵەندا گیانی لەدەست

nusar1

سەرۆکی یانەی Kurdish FC سوپاسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

KDC: لە یادی تیرۆرکردنی عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات و ھاوڕێکانی

KDC
KDC

FREE
VIEW