KDC

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا سەردانی کیێڤ دەکات

لەدوای پاشەکشەی هێزەکانی ڕوسیا لە دەروبەری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ،ڕۆژانە سەردانی شاند و کەسایەتیە سیاسیەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەردانی کیێڤ دەکەن ،ئەمەش وەک پاڵپشتی لە هێزە بەرگریکارە ئۆکرانییەکان و پشتگیری گەلی ئۆکرانیا دەکەن
دوێنێ ئێوارە نانسی بیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێرانی ئەمەریکا سەردانی کیێڤ کردو ،لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبۆتەوە
ئەمەو بیلۆسی لە تویتەرێکدا نوسیویتی ،ئێمە باوەڕمان بەسەردانیکردنی ئێوە هەیە ،پێویستە سوپاستان بکەم بۆ بەرگریکردنتان لە ئازادی و سەربەستی ،پابەندبوونی ئێمە ئەوەیە هاوکاریتابین تا شەڕ کۆتای پێبهێنرێت

هەروەها ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە لەگەڵ نانسی بیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کیێڤ کۆبووەتەوە و چەند ڤیدیۆییەکی لە سەردانەکەی بڵاوکردۆتەوە

لەلایەکی ترەوە تۆری هەواڵی فرەنس 24بڵاویکردەوە ،کە وتەبێژی سەرۆکی تورکیا سەردانی کیێڤ کردووە ،بەڵام لە بارەی سەردانەکە هیچ شتێک بڵاونەکراوەتەوە
لەمبارەوە ئاژانسی دەنگو باسی تورکیاش باس لە سەردانی ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا و کۆبونەوەی لەگەڵ زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات ،بەڵام لە بارەی کۆبونەوەکەوە هیچ شتێک بڵاونەکراوەتەوە
جێی باسە تورکیا خۆی پارستووە لەو سزایانەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرامبەر بەڕوسیا گرتویانەتەبەر و هەروەها پێشوازی لە چەند گەرێکی دانوستانەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا لە شاری ئەستەمبوڵ کردووە

سۆران حەسەن

___

ئیسرائیل داوا لە ئەمەریکا دەکات ،سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆری جیهانی دەرنەهێنێت

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی نەورۆز

nusar1

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW