KDC

بەریتانیا: بڕیاری ناردنی کۆچبەران بۆ ڕەواندا دوادەکەوێت

به‌ریتانیا..

ژماره‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی له‌ ساڵی 2022 دا بۆ به‌ریتانیا، حه‌وت هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌ و، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، ناردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بۆ رواندا، چه‌ند مانگێك دواده‌كه‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی پی ئه‌ی میدیا، ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه‌ تا ئێستا، له‌رێگه‌ی ده‌ریای مانشه‌وه‌ به‌ به‌له‌م یان یه‌ختی بچوك خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیا، به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ حه‌وت هه‌زار و 240 كه‌س.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا، له‌ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2021دا ژماره‌كه‌ دوو هه‌زار و 390 كه‌س و له‌ ساڵی 2020یشدا ته‌نیا هه‌زار و شه‌ش كۆچبه‌ر بوون.هاوكات وته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ جێبه‌جێكردنی پلانی حكوومه‌ت بۆ ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا، به‌هۆی ئاسته‌نگه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌، ره‌نگه‌ زۆرتری پێ بچێت و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی بوێت.

پێشتریش نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندبوو، جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ ئاسان نیه‌.

___

لیستی ئەو وڵاتانەی پەتای کۆرۆنا زۆرترین کاریگەری لەسەریان ھەبووە

KDC

وڵاتانی عەرەبی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر سەرکۆنە دەکەن

nusar1

بۆچوونی سەلام کوردە لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC
KDC

FREE
VIEW