KDC

ڕوسیا ئیسرائیلییەکان تاوانبار دەکات و شاندێکی بزوتنەوەی حەماس سەردانی مۆسکۆ دەکات

پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تەلئەبیب بەرە وکوێ؟ لە بەردەوامی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا کە پێشهاتێکی نوێی گۆرانکارییەکانە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن
لەمبارەوە ماریا زاخرۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند ،کە بەکرێگیراوە ئیسرائیلەکان لەپاڵ هێزی ئەزۆف شەڕ دژی ڕوسیا دەکەن
هەروەها ڕۆژی یەک شەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی «هیتلەر خوێنی جولەکەی هەبووە»
لەدوای ئەم وتەیە ئیسرائیل باڵوێزی ڕوسیای لە تەلەئەبیب بانگ کردوو داوای ڕوونکردنەوەی کردووە
ئەم گۆرانکارییانە لە هەڵوێستی دوو لایەن ،هەواڵەکان باس لە فشارەکانی ئەمەریکا دەکەن ،کە ئیسرائیل پشتگیری سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بکات لەلایەکی تر چەکی بەرگری و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ئۆکرانیا بنێرێت
لەلایەکی تر هەواڵەکان باس لە چەکی ڕوسی پێشکەوتوو بەدەستی هێزە فەلەستینیەکانەوە دەکەن ،کە لە تۆرە کۆمەڵایەتی جۆری چەکاکان نمایش دەکرێت ،کەهەندێکیان مەودای درێژیان هەیە و کام شوێنیان مەبەست بێت بۆردمانی دەکەن

زاخارۆڤا بە ڕادیۆی سپوتنیک ڕاگەیاند شتێک دەڵێم کە سیاسەتمەدارانی ئیسرائیل لەوانەیە نایانەوێت بیبیستن، بەڵام سوودی لێ وەربگرن ،لە ئۆکراینا، بەکرێگیراوانی ئیسرائیل شانبەشانی هێزەژانی ئەزۆف دژی ڕوسیا شەڕدەکەن
کەئەم دەربڕینە هۆشدارییەکی توند بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەنێرێت

لەپێشهاتێکی تردا شاندێکی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی سەردانی مۆسکۆ دەکات
ئەمەو ئاژانسی دەنگوباسی فەلەستین بڵاویکردەوە ،کە شاندێکی بزوتنەوەی حەماس لە مۆسکۆییە و بۆگفتۆگۆکردن لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی دەروەی ڕوسیا کۆدەبنەوە
شاندەکەی بزوتنەوەی حەماس پێکهاتووە لە موسا ئەبو مەرزوق جێگری سەرۆکی حەماس لەدەرەوە و لەگەڵ دوو سەرکردەی بەناوی فەتحی حماد و حەسام بەدران و نوێنەری حماس لە مۆسکۆ پێک هاتووە
ئەمەو جموجۆڵەکانی ئێرانیش لەو کاتەی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەستپێکردووە ،نائاساییە ،لەلایەک بەئاشکرا موشەکی بەهێز لە پاڵ هێزەکانی ئەمەریکا تاقیدەکاتەوە ولایەکی تر بۆ یەکەم جار وێنەی شوێنە گرنگ و هەستیارە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەگرێت و بڵاویدەکاتەوە
لەلایەکی تر فشاری لەسەر بوژانەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران لە دانوستانەکانی ڤینا بە مەرجی نوێ بۆ ئەمەریکا بە دەرهێنانی سوپای پاسدارانی لە لیستی تیرۆری ئەمەریکا داوا دەکات ،کە هاوسەنگی و پارسەنگی خۆی لە ناوچەکە نیشان دەدات
پرشنگی ئاگری شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان دەبێت ،هەروەک چۆن ئەوروپاشی گرتۆتۆتەوە ئاواش کاریگەری لەسەر رەوتی سیاسی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت

سۆران حەسەن

___

وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا سەردانی ئۆکرانیا دەکەن

nusar1

بەریتانیا: بۆ رێگری لە کۆچبەران پڕۆژە یاسایەکی توند ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت

KDC

سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور لە تەمەنی 90ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW