KDC

نرخی نەوت جارێکی تر بۆ 110دۆلار بەرزبووە

لەئاکامی کۆبوونەوەی کۆمسییۆنی ئەوروپا بۆ ئامادەکردنی کۆمەڵەی سزای شەشەم دژ بەڕوسیا ، هەروەها وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش بڕیاریان دا کە بەچەند هانگاوێک لەماوەی شەش مانگی داهاتوو کۆتایی بە هاناردەکردنی نەوت ڕوسیا و هەموو هۆکارەکانی تری هاوردەکردن لە دابیین کردنی بەندەرو کەشتی پێداویستیش دەگرێتەوە
ئەم گۆرانکارییە نرخی نەوتیش دوێنێ ئێوارە 22سەنت بەرزکردەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 110,36دۆلار جێگیر بووە
هەروەها نەوتی خاوی تەکساس 12سەنت بەرزبووە ،نرخی یەک بەرمیل نەوت 107,96دۆلار جێگیر بوو
لەمبارەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ،کە ئەم بەرزبوونە لە سەرەتایی ئەم هەفتەیە نزیکەی 5دۆلار بۆ هەربەرمیلێک بووە

لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت جێگرەوەیەک بۆ هاوردەکردنی نەوت بدۆزنەوە، لە کاتێکدا نرخەکان ڕۆژانە بەرز دەبێتەوە و ئەوروپا نزیکەی 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان ڕۆژانە لە ڕووسیاوە هاوردەدەکات، هەروەها پشت بە پێداویستی غازی ڕووسیا دەبەستن
ژمارەیەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای ڕۆژهەڵات نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە گەمارۆی نەوتی ڕووسیا کاتی پێویستە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخەکە بەم شێوەیە ئێستا بەباشتر دەزانن ،و ناکۆکی و نیگەرانییەکانی نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا فراوانتر دەبن

هەلەمبارەوە سایتی سکاینیوز بڵاویکردەوە ،کە وڵاتانی ئۆپێک کە ڕوسیاش لە خۆدەگرێت ،بڕیارە مانگی شەش کۆببنەوەو بڕیار لەسەر زۆرتر کردنی هەناردەی نەوت بکەن ،کە چاوەڕدەکرێت ڕۆژانە 432 هەازر بەرمیل نەوت زیاتر هاناردەبکەن ،ئەمەش تاڕادەیەک کاریگەری لەسەر جێگیربوون یاخود دابەزینی نەوت هەبێت

سۆران حەسەن

___

بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

KDC

پەکەکە و لەشکرکێشی تورکیا

KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW