KDC

سێ کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی بەریتانیا سەرکەوتنییان بەدەستهێناوە

لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیەکانی بەریتانیا، کە لەنێو پارتەکانی بەریتانیا ململانێکی زۆر هەیە ،پێگەی پارتەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دیاریدەکات
لەونێوەندا ڕەوەندی کوردستانیان لەسەر لیستی پارتە جیاوازەکان بەشداری کارایان هەبووە ،بەپێی زانیاری گەیشتوو تائێستا سێ کوردتوانیان ببنە ئەندام لە ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی بەریتانیا و سەرکەوتن بەدەستبهێنن

بەختیار مەم شێخ لەدایک بووی شاری هەولێرە لەساڵی1997 لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی بەریتانیایە و سەرۆکی ڕێکخراوی (ئەکۆردفۆرم)ە بۆ کوردە سەرکەوتووەکانی جیهانە ،هەروەها لە سەر لیستی پارتی کار بۆ سێیەمین جار بۆتە ئەندامی شارەوانی شاهانەی کنزنگتن وچێلسی لە لەندەن

رۆزا ساڵح 20 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ خێزنەکەیان وەک پەنابەر رووی کردووەتە بەریتانیا، ئەندامی پارتی سەربەخۆخوازی سکۆتلەند SNP بووە ، لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی وەک یەکەم پەنابەر بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی گڵاسکۆ هەڵبژێردراوە.

هەروەها سەرباز بەرزنجی، بووه‌ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن
سەرباز بەرزنجی، كه‌ خەڵکی گوندی مەمەنداوای سنووری ناحیەی بنگردە و بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری بیناسازیدا هەیە و مامۆستایە لە زانکۆی لەندەن، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بۆ شارەوانییەکان سەرکەوتنی لەسەر لیستی حیزبی Labour بۆ شارەوانی لەندەن بەدەستھێناوە

جێی باسە لە هەڵبژاردنی شاروانییەکانی بەریتانیا پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار زۆرینەی کورسییەکانی شاروانییەکانی لەندەنی لەدەست داوە لە بەرامبەر پارتی کاری ئۆپۆزسیۆن زۆرینەی کورسیەکانی شارەوانی لەندەن بەدەستهێناوە
هەروەها پارتی کاریش لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئۆستۆکلاندا و یلز لەدەست داوە
لەبەرامبەردا پارتی دیۆکراتی لیبراڵ نزیکەی 200ئەندامی ئەنجوومەنی شاروانیەکان گۆسپۆرت و هۆڵدا مسگۆر دەکەن

هەروەها دیموکراتە لیبراڵەکان کۆنترۆلی ئەنجومەنە نوێیەکانی شارەوانی تاک-پۆلیان لە سۆمرێسێت، وێستمۆرلاند و فێرنس لە کامبریا بکەن

بۆیەکەمین جار پارتی شین فین وەک گەورەترین پارتی سیاسی باکووری ئیرلەندا لە مێژووی وڵاتەکەدا دەردەکەوێت

سۆران حەسەن

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوسلدۆرف گردبوونەوەیەکی بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازدا

KDC

وەزیری بەرگری تورکیا دڵنیایی دەداتە کورد

KDC

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW