KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێکی بۆ بەڕێز بەختیار مام شێخ سازکرد

دوێنێ ئێوارە لە ڕێگای پرۆگرامی Zoom ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێکی بۆ بەڕێز بەختیار مەم شێخ سەرۆک فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن ،ئەندامی شارەوانی شاهانەی کنزگتن و چێلسی سازکرد ،لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی کوردستانی تاراوگە لە لۆبیکردنی تاکتیکی و ستراتیژی )

لەسەرەتادا باسێکی لە بارەی هەڵبژاردنی شاروانییەکانی بەریتانیا کرد و ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی لە هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی چەندین کاندیدی کورد کە بەڕێزیان بۆ سێیەمین جار لە شارەوانی شاهانەی کنزگتن و چێلسی هەڵبژرێردرایەو هەروەها دوو کوردی تر بەڕێزان سەربازبەرزنجی ئەندامی شارەوانی لەندەن و ڕۆزا ساڵح ئەندامی شارەوانی گلاسکۆ هەڵبژێردراون
ئەمە بەڕێزیان تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی ئاشنابوون بە کاری پارتایەتی لە بەریتانیا و چۆنیەتی تێکەڵ بوون بە کۆمەڵگەی بەریتانی و رێوشوێنی کاری سیاسی و ئاشنابوونیان و چۆن بتوانین ڕێژەیەکی زۆر لە کوردانی تاراوگە تێکەڵی بواری سیاسی بن و کاری تێدابکەن
هەروەها بەڕێزیان لە بەشێکی تر باسێک لەبارەی ڕۆڵی کوردان لە لۆبیکردنی تاکتیکی و ستراتیژی و دەوری کاریگەری نوێنەراتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پرۆژەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورستانی ڕۆڵی خۆی لە بواری لۆبیکردن و هەنگاوێکی مەزن بۆ ئەو مەبەستە و ئەو شوێنەیە کە کوردانی تاراوگە خۆیانی لێوەئاشنا بکەن
لەکۆتایی وێبنارەکەزیاتر لە دوو کاتژمێری خایەند بە تێبینی و پرسیاری ئامادەبوانی ڕەوەندی کوردستانی بابەتەکە بەپێزتر بەرفراونی زیاتر لە ڕەوتی کاری سیاسی شیکرانەوە سەرنج وتێبنییەکان بە هەند وەرگیران
جێی باسە بەختیار مەم شێخ لە دایکبووی شاری هەولێرە لە ساڵی 1997لە بەریتانی دەژی و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی بەریتانیا و سەرۆکی ڕێکخراوی (ئەکۆردفۆرم)ە بۆ کوردە سەرکەوتووەکانی جیهانە ،هەروەها لە سەر لیستی پارتی کار بۆ سێیەمین جار بەئەندامی شارەوانی شاهانەی کنزنگتن وچێلسی لە لەندەن هەڵبژێردراوەتەوە

___

چین وەڵامی واشتن دەداتەوە و چوار بەرپرسی ئەمەریکایی سزا دەدات

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

نەرویج: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری رێورەسمێکی تایبەت دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW