KDC

ڕوسیا هەڕەشەی لەناوبردنی هەموو وڵاتانی ناتۆ لە 30 خولەکدا دەکات

سەرکردەیەکی نزیکی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند کە ڕوسیا دەتوانێت لە “نیو کاتژمێر” دا هەموو وڵاتانی ناتۆ لەناوببات لە کاتی ڕوودانی شەڕی ناوەکیدا

ئەمڕۆ یەک شەممە دیمیتری ڕۆگۆزین، سەرۆکی ئاژانسی ئاسمانی کرێملین ڕۆسکۆسمۆس بە دەیلی مەیڵی ڕاگەیاند ” ئامانجی ئەو پیاوە ئەوەیە کە خۆرئاوای دوژمن ببەزێنێت و ئۆکرانیا لەنەخشە لابدات”

هەروەها وتی لە کاتی شەڕی ناوەکیدا لە نیو کاتژمێردا وڵاتانی ناتۆ لەناودەبات و نابێت ڕێگە بدەین ئەو کارە ڕووبدات، چونکە دەرئەنجامەکانی لێدانی ناوەکی کاریگەری لەسەر هەسارەکەمان دەبێت” وەلەهەمانکاتدا
دەبێت بە شێوازی چەکداریی ئاسایی ئەم دوژمنە بەهێزە ئابووری و سەربازییانە ببەزێنین”

وتەکانی ڕۆگۆزین دوای ئەوە هات کە بەڕێوەبەری سی ئای ئەی بیڵ بورنس ڕۆژی شەممە وتی« ئاژانسەکە هیچ ئاماژەیەکی نییە کە ڕووسیا ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی چەکی ناوەکی تاکتیکی بکات

برنز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “لەم قۆناغەدا وەک خزمەتکارێکی هەواڵگری هیچ بەڵگەیەکی بنبڕ نابینین کە ڕوسیا خۆی ئامادە بکات بۆ بڵاو کردنەوە یان تەنانەت بە ئەگەری شاراوە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاربهێنێت”

ڕوسیا هێزەکانی دژە ئەتۆمی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لەماوەیەکی کورتدا دوای ئەوەی سەرۆکی ڕوسیا لە 24ی شوبات هێزی نارد بۆ ئۆکرانیا پوتین هەروەها هەڕەشەی ئاشکرای کردووە کە دەریدەخات کە خواستی خۆی هەیە بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دژی نەیارەکانی٠

___

ئەڵمانیا: ناوەندی میونشن دامەزرێنرا

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :نوسەرو ڕوناکبیری کورد سەلیم حەقیقی لە بارەی شەهید بوونی کورە تاقانەکەی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

nusar1

زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

KDC
KDC

FREE
VIEW