KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان :شەش ملیۆن منداڵی سوریا پێویستیان بەهاوکاری مرۆی هەیە

لەسوریا شەش ملیۆن منداڵ پێویستیان بەهاوکاری مرۆیی هەیە

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێکخراوی یونیسێف سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان
ڕایگەیاند، زیاتر لە 6.5 ملیۆن منداڵ لە سوریا پێویستیان بە هاوکاری هەیە، هەروەها ئەمە زۆرترین
ژمارەیە لەو کاتەوەی لەسوریا شەڕو ئاڵۆزیەکان دەستی پێکردوە

ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا لە پێش کۆنفرانسی
برۆکسل بۆ شتیوانی سوریا ڕۆژی یەک شەمە ڕایگەیاند،
لە سەرەتای سێ مانگی ئەمساڵ نزیکەی ٢١٣ منداڵ کوژراون و بریندار بوون٠

هەروەها ڕاشیگەیاند کە لەسەرەتایی شەڕیی سوریاوە لە ٢٠١١ تاکو ئێستا زیاتر لە ١٣ هەزار منداڵ کوژراون و برینداربوو ن

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە پارەدان بۆ ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان لە سوریا بە خێرایی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، لە کاتێکدا قەیرانەکانی ئەو وڵاتە زۆر خراپ تر بووە

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە 12,3 ملیۆن کەس لە ناو سوریا و وڵاتانی دراوسێ کە سوریا هەڵهاتوون پێویستیان بە یارمەتییە” کە
مەزەندە دەکرێت کە شەڕی سوریا نزیکەی نیو ملیۆن کەسی مردوون و ملیۆنان کەسی ئاوارە بوە

بەڕێوبەری هەرێمی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا عادل خدر ڕایگەیاند: “پێداویستییەکانی منداڵان، لە ناو سوریا و وڵاتانی دراوسێدا ڕووی زۆر لە زیادبوون کردوە”

ڕێکخراوەکە لە کاتی جەختکردنەوە لەسەر ئەو دۆخە دژوارەی کە منداڵان لەناو سوریادا تێدەپەڕن، تێبینی ئەوەیان کرد کە دۆخەکە لە وڵاتانی دراوسێ کە سوریا هەڵاتوون باشتر نییە و “کە لەژێر فشاری ناسەقامگیری سیاسیدان”

ڕێکخراوەکە دەڵێت نزیکەی 5,8 ملیۆن منداڵی سوری لە وڵاتانی دراوسێ پشت بە یارمەتی دەبەستن و ژیانیان لە هەژاری و ناخۆشیدایە

شەڕی سوریا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری 2011 بە خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی دژەحکوومەتی دەستی پێکرد، بەڵام بە خێرایی بوو بە ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن و دوای سەرکوتی دڕندانەی خۆپیشاندەران جەنگەکە بەرزبووەوە و بەرفراوانتر بوو ٠

___

نەرویج : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی نامەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان دەکات

nusar1

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا :بەبەرگرییەکانمان جیهانمان سەرسام کردووە

nusar1

یونیسێف: زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی لوبنان هەڕەشەی تینوەیەتی لەسەرە 

KDC
KDC

FREE
VIEW