KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان: زیاتر لە 3هەزار هاوڵاتی ئۆکرانیا لەبەر نەبونی پێداویستی چارەسەرکردنی پزیشکی گیانیان لە دەستداوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بڵاویکردەوە ،کە زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی ئۆکرانیا لەبەر نەبوونی پێداویستی چارەسەرکردنی پزیشکی بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە گیانیان لەدەستداوە

لەمبارەوە هانس کلۆج بەرێوەبەری لقی ئەورپایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند ،کە 3000هاوڵاتی ئۆکرانیا لە سەرەتایی دەستپێکی هێرشی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەبەرنەبوونی پێداویستی چارەسەرکردن بە هۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە گیانیان لەدەستداوە

ئەمەو کلۆج لەدرێژەی لێدوانەکەی ئاماژەی بە کۆبوونەوەی گشتی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی 53نوێنەری وڵاتانی جیهان ،ئاماری زیانەکانی کەرتی تەندروستی لە ئۆکرانیا بەهۆی شەڕەوە زیاتر لە 200ناوەندی پزیشکی بۆردومانکراون یاخود زیانیان پێگەیشتووە ،بەشێکی زۆر هاوڵاتیان کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە ،وەک شێرپەنجە لە ماڵەوە یان لە ژێرزەمینەکان چارەسەر وەردەگرن ، لەکاتی نەبوونی پێداویستی دەرمان و چارەسەرکردن
گیان لەدەست دەدەن
لەکۆتایی بەرێوەبەری هەرێمی ئەوروپا ڕایگەیاند لەسەدا چلی خێزانەکان ،نەفرێکیان پێویستی بەچارەسەر و پێدوایستی پزیشکییە بە هۆی نەخۆشییە درێژخایەنەوە ،کەبەهۆی ڤایرۆس و یاخود نەخۆشییە درێژخایەکان لەبەر زیانگەیاندن بە بیناییەکانی تەندروستی و نەبوونی دەرمان نزیکەی 3000کەس گیانیان لەدەستداوە

سۆران حەسەن

___

ئیتلاعات لەسەر ڕێکخستنی بۆنەی جەژنی نەورۆز هاوڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

nusar1

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە فەزیلە شۆڕش دەکات

nusar1

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا دامەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW