KDC

نەرویج: چەندین پارتی کوردستانی بەڵێنی پاڵپشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەدەن

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی مانگانەی (کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە نەرویج)، کە لە بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوەچوو، دکتۆر نورەدین ساڵح بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی نەرویج، چاوی بە نوێنەرانی ئەحزابی بەشدار لەو کۆمیتەیەدا کەوت، تا لەنزیکەوە چۆنیەتی دروستبوونی ناوەندەکە و کار و چالاکیەکانیان لەم وڵاتەدا بۆ ئەو کۆمیتەیە بخاتە بەر باس و وتووێژ.

لە درێژەی ئەو میوانداریەی کۆمیتەی هاوکاریەدا، دکتۆر نورەدین ساڵح، وێڕای سوپاسی ئەو میوانداریە، بە درێژی باسی لەسەر ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەش کرد، پاشان چەند پرسیارێکی ئاڕاستە کرا و، ئەویش وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی دایەوە، دواتر ئەندامانی کۆمیتەی هاوکاری پشتگیری خۆیان بۆ هەرکارێکی نەتەوەیی کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێی ھەڵسێت دەربڕی.

شایانی باسە، نوێنەری چەند حیزب، کە نەیان توانی ڕاستەوخۆ لە دانیشتنەکەدا بەشداربن، بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.

ناوی لایەنەکانی ئەندام لە کۆمیتەی ھاوکاری، بریتین لە:

١- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

٢- حیزبی دیموکراتی کوردستان

٣- پارتی دیموکراتی کوردستان

٤- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور

٥- پارتی ئازادی کوردستان – ڕۆژھەڵات

٦- ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان

٧- پارتی ئازادیی کوردستان – باکوور

٨-یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

٩-پارتی سەربەستی کوردستان

___

زیلنسکی:ئۆکرانیا دوا وڵاتی ئامانجی ڕوسیا نابێت

nusar1

ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1

چەکدارێک لەسەر دابەشکردنی تاڵانی زەیتوون دەکوژرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW