KDC

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا داوای ڕاگرتنی شەڕی ئۆکرانیا دەکات

دوای حەوت هەفتە، کە بەهۆی کۆمەڵکوژی شاری بۆچای پەیوەندیەکان ڕاگیرابوون، بەڵام بۆ جارێکی دیکە ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە، داوای ئاگربەستی شەڕی ئۆکرانیای بە زووترین کات لێکردووە و، هەڵوێستی ڕوسیا لەسەر هاوردەکردنی گەنم و دەوری کاریگەری لەڕووی مرۆیی بەهەند وەرگرتووە.

ستێفین هیبشترایت، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، کە شولتس، داوای باشترکردنی باری مرۆیی و بەرەوپێشچوونی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی کردووە، هەروەها هەموو ئەو بیانو و پڕوپاگەندانەی ڕوسیای لە بارەی شەڕی ئۆکرانیا رەتکردۆتەوە.

هیپشترایت لە درێژەی لێدوانەکەی ڕایگەیاند، کە هەردوو سەرکردە باسیان لەفشاری سەر پێداویستی خۆراکی جیهانی کردووە، کە بەهۆی جەنگەوە لە ئۆکراینا پەکی کەوتووە و، ڕوسیا یەکێکە لە گرنگترین وڵاتانی هەناردەکارانی گەنمی جیهان، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ڕوسیا لێرەدا بەرپرسیارێتی تایبەتی لەسەرە.

بەگوێرەی سایتی دی ڤی، شولتس پارێزگاری لە بڕیاری پەرلەمانی وڵاتەکەی لە بارەی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا کردووە و، داوای کردووە بە زووترین کات ئاگربەست ڕاگەیەندرێت و، هاوکارییە مرۆییەکان پەرەپێبدرێت.

هەروەها سەرۆکایەتی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ئەو دوو سەرکردەیە بڕیایانداوە لە گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ئۆکرانیا بەردوامبن، بەتایبەت تیشکی خستنەسەر لایەنە مرۆییەکان و، ئەوەشی خستەڕوو، کە پۆتین بە وردی لۆجیک و ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ڕوسیای ڕوونکردۆتەوە.

لەبەشێکی دیکەی ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنییە، کە 75خولەکی خایاندووە، جەختیان لە ڕێڕەوە ئەمنییەکان بۆ دەربازکردنی هاوڵاتیانی گەمارۆدراو لە کارگەی ئازۆفستاڵی شاری ماریۆپۆل کردەوە، کە لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سووری نێودەوڵەتیییەوە بەڕێوەدەچێت.

لەکۆتایی گفتوگۆ تەلەفۆنییەکە، هەردوو جەختیان لەسەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە، ئەوەش لەپێناو بەردەوامی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا بەردەوام بێت،
جێی ئاماژەیە لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هەردوو وڵات چەندین پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی هەردوو لایەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارە، تا ئاگربەست ڕابگەیەنرێت بەردەوامە.

سۆران حەسەن

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالی بادینان

nusar1

چەند هاووڵاتییەکی دیکەی رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW