KDC

ڕوسیا کارەبای لە فینلەندا دەبڕێت

لەپێشهاتێکی نوێی شەڕی ئۆکرانیا، بانگەوازی فینلەندا بۆ ئەندام بوونی لە هێزەکانی ناتۆ، هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ڕوسیا بۆ ماوەی هەفتەیەک کارەبای لە هلسنکی بڕی و، دەستەڵاتدارانی فینلاندیش ڕایانگەیاند، ئەوە پێشبینیکراو بووە، جێگرەوەش بۆ وزەی ڕوسیا دابین کراوە.

کۆمپانیای ڕائۆ نۆردیک، کە سەر بە گرووپی کۆمپانیاکانی وزەی ڕووسیا، ئینتەرا ڕاو، کە بارەگاکەی لە هلسنکی پایتەختی فینلەندایە ڕایگەیاند، لە 6ی ئایارەوە هیچ پارەیەکی وەرنەگرتووە بۆ ئەو کارەبایەی، کە بۆ فینلاند دابین کردووە، گرووپەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هیچ ڕێگەیەک نییە لەکاتی پێنەدانی پسوڵەی کارەبا، ئەوا کارەبا دەبڕێت، هەر لەبەر ئەو هۆکارە، ئەمڕۆ 14ی مانگی پێنج کارەبا ڕادەگیرێت.

لەدرێژەی لێدوانەکەی کۆمپانیای ناوبراو، کە دابینکەری سەرەکی کارەبایە لە ڕوسیاوە بۆ بازاڕەکانی ئەسکەندەنافیا و، لە ساڵی 2002ەوە لە یەکێتی ئەوروپادا چالاکە، هۆکارەکەی بەشێوەیەکی ئاسایی ناوبرد، بەڵام هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنەکانی بانگەوازی هلسنکی بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ، ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە و لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵدا بۆ یەکەم جار ڕوودەدات، کۆپانیای ناوبراو هیوای خواست کە دۆخەکە بەزووترین کات بەرەو پێش بچێت و ئەو گەیاندنەش لە ڕووسیاوە دەستپێبکاتەوە.

هلسنکیش رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی ئەو کارە، سەختیش نابێت، ئێمە دەتوانین مامەڵەی وزە بەشێوەیەک هاوردەکردنی لە سوید و نەرویجەوە دەستپێبکەن.

لەلایەکی دیکەوە تۆری هەواڵی سکاینیوز ئاشکرای کرد، کە ئەمڕۆ یەکشەممە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا وەڵامی دواکاریان بە فەرمی پێشکەش بە ناتۆ دەکەن.

جێی ئاماژەیە، سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی فینلەندا، پێشترە ڕایانگەیاند، کە ئەوان پشتگیری چوونە ناو ناتۆیان کردووە بەبێ دواخستن.

لەبەرانبەردا، کریملن ڕایگەیاند، کە ئەندام بوونی فینلاند بۆ ناتۆ، بە دڵنیاییەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ڕوسیا و دەبێت سنورەکانمان پتەو بکەین، هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاش ڕایگەیاند، ئەوان ناچار دەبن بەهەمان شێوە، کاری تەکنیکی سەربازی و ڕێوشوێنی تایبەت بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکان بگرنەبەر.

سۆران حەسەن

___

تاهیر هەورامی پێشوازی لە مامۆستایانی وانەبێژی کوردی ئۆنلاین بۆ منداڵانی تاراوگە کرد 

KDC

یەکێتی ئەوروپا لە بارەی کۆمەڵە سزای شەشەم دژ بە ڕوسیا کۆدەبێتەوە

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ ئەوروپالیگ

nusar1
KDC

FREE
VIEW