KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پردێکی نێوان زانکۆکانی نەرویج و کوردستان دەبێت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج، کۆڕێکی تایبەتیان بۆ شاندێکی ئەکادیمی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئۆسلۆی پایتەخت بەست، هاوکات بەڵێنیاندا کە پردێکی نێوان زانکۆکانی ئەو وڵاتە و کوردستان بن.

شاندەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، پێکهاتبوون لە مامۆستایان و ڕاگرانی چەندین زانکۆی کوردستان، هەروەها چەندین کەسایەتی ئەکادیمی، کە لەلایەن دکتۆر نورەدین خۆشناو بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج پێشوازیان لێکرا، و پێیڕاگەیاندن، کە وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و سیستمی خوێندنی باڵا لە کوردستان، پردێک دەبن لەنێوان زانکۆکانی نەرویج و کوردستان، لە بواری خوێندنی باڵا و دابینکردنی کورسی بۆ خوێندکارانی کوردستان، لە ئاستی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە هاوکار دەبن.

لە درێژەی کۆڕەکەدا، لەلایەن بەشداربووانەوە کۆمەڵێ باس و پێشنیاری بە پێز کران ،ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوونەکانیش کران.

شاندە ئەکادیمیەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرۆک و مامۆستایانی زانکۆکانی سلێمانی، سەلاحەدینی هەولێر، چەرمۆی چەمچەماڵ، هەڵەبجە، پۆلەتەکنیکی دهۆك ، زانکۆی دهۆک، زاخۆ و گەرمیان پێک هاتبوون

لە کۆتاییدا ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لە نەرویج، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و سیستمی خوێندنی باڵا لە کوردستان، بەگوێرەی پێویست هاوکاری ڕێکخستنی ئەو چالاکیانە بوون، سوپاسی بەشداربووان و زانکۆی ئۆسلۆیان کرد، کە میوانداری ئەو شاندەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد

___

سودی هەنگوین

nusar1

چەوساندنەوەی سیاسی

KDC

ڕیزبەندی خولە ناوخۆیەکانی ئەوروپا

nusar1
KDC

FREE
VIEW