KDC

زیاتر لە 700هەزار ئۆکرانی ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە

زیاتر لە 700,000 پەنابەری ئۆکرانی لە ئەڵمانیا تۆمارکراون و، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، کە ڕۆژانە 20 هەزار پەنابەری ئۆکرانی دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و ئەوانەشیان تێدایە، کە هاتوونەتە ئەڵمانیا.

هەرچەندە پێشتر هەندێک ئاوارەی ئۆکرانی گەڕابوونەوە، بەڵام ژمارەی پەنابەرە ئۆکرانییەکان لە ئەڵمانیا، بەردەوام لە هەڵکشاندابووە، ئەوەش بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ڤێلت ئەم زۆن تاگ ئەڵمانی، کە ڕۆژی یەکشەممە (15ی ئایاری 2022) بڵاوکراوەتەوە، 727 هەزار و 205 پەنابەری ئۆکرانیا لە ئەڵمانیا تۆمارکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، 98.3٪ی ئەو پەنابەرە تۆمارکراوانە، هاووڵاتی ئۆکرانین کە 81٪ یان ئافرەتن، هەرچەندە وەزارەت ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک کەس لەلایەن دەستەڵاتەوە تۆمارکراون، لەوانەیە گەشتیان بۆ وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کردبێت، یا دواتر گەڕابێتنەوە ئۆکرانیا.

نانسی ویسەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە لێشاوی پەنابەران لە ئۆکرانیاوە بۆ ئەڵمانیا هێواش دەبێتەوە، ویسەر بە ڕۆژنامەی رینیشچی پۆستی ئەڵمانی گوت: “لە ئێستادا ڕۆژانە تەنیا نزیکەی 2000 کەس لە ئۆکرانیا هەڵاتوون و دەگەنە ئەڵمانیا، لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا ڕۆژانە نزیکەی 15000 کەسمان وەردەگرت.

هاوکات نزیکەی 20 هەزار پەنابەر کە هەندێکیان لە ئەڵمانیان، ڕۆژانە لەسەر سنووری ئۆکرانیا لەگەڵ پۆڵەندا دەگەڕێنەوە ئۆکرانیا، ویسەر وتیی «کە ئەو وای دانابوو زۆربەی ئەوانەی هاتوون بگەڕێنەوە بۆ ئۆکرانیا “هەندێک بەلێهاتووی خۆیان ، ئەگەر دەرفەتێکیان بۆ دۆزینەوەی شوێنێک کار لە بازاڕی ئەڵمانیا هەبێت دەمێننەوە”. وەزیر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە گرینگیدان بە ژنان و ئەو بەساڵاچوانانەی کە لە ئۆکرانیا هەڵاتبوون هێشتا پێویستی بە هەوڵی مرۆیی بەرچاوترە.

لە ئەڵمانیا خواستێکی بەهێز هەیە بۆ دابینکردنی یارمەتی بۆ پەنابەران، ئەو وتی: “ئاوارەکان لێرە زۆر بە باشی یارمەتیان وەر گرتووە و هەر ئێستا هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت” ئاسان نییە ژمارەی تەواوی ئەو پەنابەرانە دیاری بکرێت کە لە ئۆکرانیاوە گەیشتوونەتە ئەڵمانیا، هیچ پشکنینێک لەسەر سنوورە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئەوروپا نییە و، ئۆکرانیەکانیش مافی خۆکاریان هەیە بۆ مانەوەیان لەو وڵاتەدا بەبێ ڤیزا بۆ ماوەی 90 ڕۆژ.

___

نرخی نەوت گەیشتەوە سەروو 75 دۆلار

KDC

کۆمپانیای تێسلای ئەمەریکی داهاتی لەئاست پێشبینیەکانی زۆر زیاترە

nusar1

برووسکەی پیرۆزبایی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW