KDC

ئۆکرانیا:ڕزگارکردنی 260 سەربازی لە کارگەی پۆڵای ئازۆڤستالی گەمارۆدراوی شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، لە بەیاننامەیەکدا ڕزگارکردنی 260 سەربازی کارگەی ئازۆڤستاڵی گەمارۆدراوی شاری ماریۆپۆل، کە لەلایەن ڕووسیاوە کۆنترۆڵکراوە، ڕاگەیاند.

گانا مالار، جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا باسی لە چۆڵکردنی 53 سەربازی برینداری ئەو مۆڵگەیە کرد، کە بۆ چارەسەر بۆ نۆڤاسۆڤسک نێردراون و، 211 سەربازی دیکەش گوازرانەوە بۆ ئولینیڤکا، بەگوێرەی بەیاننامەی ناوبراو، ژمارەیەک لە سەربازەکانیان هێشتا لە کارگەکەدا ماون.

ڕزگارکردنی ئەو سەربازانە، وەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە، لەلایەن هێزە جوداخوازەکان لۆگانسکیەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی ڕووسیا گواستراونەتەوە، بەگوێرەی تێبینی بەیاننامەی وەزاررەتی بەرگری ئۆکرانیا، ئەو سەربازانە بە سەرپەرشتی خاچی سووری نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا سەبارەت بە سەربازەکان لە ئازۆڤستاڵ وتی: “گرینگترین شت ئەوەیە ژیانی پیاوەکانمان ڕزگار بکەین، دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە کە ئۆکرانیا بە زیندوویی پێویستی بە پاڵەوانەکانی هەیە، ئەمە پرەنسیپی ئێمەیە”.

جێی ئاماژەیە، ئەو سەربازانە پەنایان بردبووە بەر کارگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی گەماردراو و، دوای زیاتر لە مانگێ شەڕکردن لەشاری کەناری ستراتیژی ماریۆپۆلی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کە لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە، لەلایەن ئەو سەربازانە بۆ گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێیەم، یا لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕزگار بکرێن، چەند جارێک بانگەوازیان کردبوو.

سۆران حەسەن

___

کۆبوونەوەی نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری نوێی هەرێمی کوردستان

nusar1

سوهەیلا بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ گرتووخانەی کرماشان دەگوازرێتەوە

KDC

گرووپی DanKurd لەومەدوا لە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کاروچالاکییە وەرزشییەکانیان ئەنجام دەدەن 

KDC
KDC

FREE
VIEW