KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بێرن دەکەن

دوێنێ 17ی 5ی2022 شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە بێرن کرد و، لەلایەن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکە پێکهاتبوون لە هەڤاڵان سەیران کاکەوڵا، شۆڕش ئۆردۆگان و سۆران حەسەن، سەردانی دکتۆر فەوزی قەدور نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە شاری بێرن کرد.

شاندەکە لەلایەن دکتۆر فەوزی قەدور نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێ کرا و، لە کۆبوونەوەیکدا باس لە کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرا و، ئامانجی کارەکانی ڕەوەندی کوردستانی، کە لە پێناو یەکخستن و یەکگرتنی کوردستانیانە لە سویسرا باسی لێوەکرا.

هەروەها لە بەشێکی کۆبوونەوەکەشدا، باس لە گرینگی و بایەخی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە و، هەوڵە دیبلۆماسییەکانی لە پێناو ناساندن و پێگەی هەرێمی کوردستان ڕوونکرانەوە، جەختیش لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان ڕەوەندی کوردستانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، ئەوەی پێویست بێت لە پێناو پێشخستنی کارەکان کرایەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی ئەو کۆبوونەوانە، ئەوەش بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کارەکان و هەماهەنگی نێوان ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەرایەتی حکومەت هەرێمی کوردستان هەبێت، لای خۆشیەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنیدا ئەوەی پێی بکرێت هاوکار و پشتگیری هەوڵەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بێت و، ئەم دیدار و کۆبوونەوانە بەردەوامیان هەبێت.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی میونشن دامەزرێنرا

nusar1

سوید ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی شۆفێری لە هەزاران کەس سەندووەتەوە

nusar1

پڕۆفایلی گاریس بەیڵ

nusar1
KDC

FREE
VIEW